بزووتنەوەی گۆڕان
لیستێکی نوێ و قەوارەیەکی سیاسییە کە بە سەرۆکایەتی
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا لە هەڵبژاردنەکانی 25ی تەمموزی 2009ی پەڕڵەمانی کوردستان.
نەوشیروان مستەفا لەنێو
یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە باڵی ریفۆرم بوو، دوای ئەوەی نەیتوانی ریفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات لە ساڵی 2006 وازی لە کاری حیزبی هێنا و دەستی کرد بە کاری راگەیاندن وەک دەرکردنی رۆژنامەی رۆژنامە، ماڵپەڕی سبەی، کەناڵی
KNNKNN، رادیۆی دەنگی
گۆڕانگۆڕان و سەنتەرێکی راپرسی. لەم دواییەشدا بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان نەوشیروان مستەفا لەگەڵ هاوەڵەکانی بە لیستێکی نوێ و بەناوی گۆڕانەوە دەستیان کردەوە بە کاری سیاسی لەپێناو گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و رۆشنکردنی بودجەی هەرێم و جیاکردنەوەی حیزب لە دەسەڵات.
لیستی گۆڕان رکابەرێکی سەرەکی لیستی کوردستانییە کە ژمارەیەکی زۆری جەماوەری شاری سلێمانی لەگەڵدایە ئەویش لە ئەنجامی ناڕەزایی هاوڵاتییانەوە دێت لە دەسەڵاتی کوردی لە ماوەی 18 ساڵی حوکمیدا بەتایبەتی شاری سلێمانی کە لە چوار ساڵی رابردوودا و پاش دەسەڵاتگرتنەدەستی پارتی دیموکراتی کوردستان پەراوێزخراوییەکی پێوە دیارە بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی تری هەرێمی کوردستان.
ئەمانەی خوارەوە هەندێک لەو کەسایەتییە دیارانەی نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن کە وازیان لەو حیزبە هێناوە و کار بۆ لیستی گۆڕان دەکەن:
نەوشیروان مستەفا (سەرۆکی لیستی گۆڕان)
مام رۆستەممام رۆستەم
فەرهاد سەنگاویفەرهاد سەنگاوی
عوسمان بانیمارانیعوسمان بانیمارانی (ئەندام پەڕڵەمان)
کوێستان محەمەدکوێستان محەمەد (ئەندام پەڕڵەمان)
عوسمانی حاجی مەحمودعوسمانی حاجی مەحمود (وەزیری ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی پێشوو)
جەلال جەوهەرجەلال جەوهەر
مستەفا سەید قادرمستەفا سەید قادر
عومەر سەید عەلیعومەر سەید عەلی
عادل عەزیزعادل عەزیز (راگەیاندکار)
ئازادە ڕەشئازادە ڕەش (هونەرمەند)
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!