ئەنوەر ئەحمەد کەریم، ناسراو بە حاجی ئەنوەر، ساڵی 1957 لەشاری هەڵەبجە هاتوەتە دنیاوە، یاریزانی تیپی هیوای هەڵەبجە و یانەی وەرزشی سلێمانی تۆپی پێ بووە، 1979- 1987 پێشمەرگە بووە لەریزەکانی ینک دا و دوای زیندانیکردن و ڕاونانی ژمارەیەک لە بەرپرس و پێشمەرگە، وازیهێناوە. لە ڕاپەڕیندا بەشداریی کردووە لەپێکهێنانی یەکەم بنکەی شورایی و بەڕێوەبردنی دادگای شۆڕشگێڕانەی خەڵک. 1993 بەشداریی لە پێکهێنانی یەکێتی بێکاران لە کوردستان و دواتریش ڕێکخراوی بێکاران لە کوردستان و نوێنەرایەتی هەردوو ڕێکخراوەکەی کردووە، خاوەن ئیمتیاز و دەستەی نووسەرانی هەردوو بڵاوکراوەی دەەنگی بێکاران و خەباتی بێکاران بووە. لەساڵی 1996 لە وڵاتی سویسرا نیشتەجێ بووە و بەشداریی لەپێکهێنانی ڕێکخراوی پەنابەرانی کوردستان- عێراقدا کردووە و مانگەنامەی ژیاری تا 8 ژمارە ئامادەکردووە. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ناوەندی هەڵەبجە دژ بە ئەنفالکردن و جینۆسایدی گەلی کورد چاک ە.