لە شاری کەرکووک هاتووەتە دونیاوه.
لە ساڵی 1996 وە لە ئوسترالیا نیشتەجی بووە و ئیستا لە شاری سیدنی ئەژیت.
هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری (زانستی ئاڵوزی و تیوری بشیوی و داهینان Complexity، Chaos and creativity).
هەلگری بروانامەی دکتورا(PhD) یە لە بواری دەرووناسیدا.
شارەزای چارەسەری دەروونی بە لە بواری چارەسەری مەعریفی هەڵسوکەوت ناسراو بە CBT
لە ساڵی 2000 ناوەندی ڕۆشنبیری کورد/ ئوسترالیا AKCC دامەزراند بە هاوکاری چەند شاعیر ونووسەر و هونەرمەندیک و ئێستاش سەرۆکی ناوەندەکەیە.
لە دامەزرینەرانی ناوەندی چاکە و ئێستاش ئەندامی دەستە بەڕیوەبەرایەتی ئەو ناوەندەیە.
کاندیدیکی لیستی سەربەخۆکان بوو لە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لە سالی 2005.
دەیان نوسین و لیکۆلینەوەی هەیە لە بواری ڕۆشنبیری و سیاسی بە زمانی کوردی و عەرەبی.
بیجگە لە کوردی بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و تورکی ئەدویت و وەرئەگیریت.
دوو کتێبی لەبواری سایکۆڵۆجییدا ئامادەیە بۆ چاپکردن.
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانە.
ئەندامی ڕێکخراوی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتییە.
ئەندامی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵە.