نەوشیروان مستەفا
کاک نەوشیروان یان (لە خۆشەویستیدا) کاکە نەوە! لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی
سەرشەقامسەرشەقام (
بەرخانەقابەرخانەقا)ی شاری
سلێمانیسلێمانی لە بنەماڵەیەکی ناسراو و رۆشنبیری ئەو شارە لە دایکبووە.
لە شەستەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە کارو چالاکی سیاسی کردووە، یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسیشی
یەکێتی قوتابیانی کوردستانیەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە.
قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە، پاشان لە ساڵی 1967 کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە، لە سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردووەوە لە ریزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان چالاکانە کاری کردووە. لە ساڵانی 1963 و 1964 بۆتە ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان. هەر لەو ماوەیەدا بۆتە ئەندام لە
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی 1967 بۆتە ئەندامی لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
نەوشیروان مستەفا کە ئێستا خاوەنی کۆمپانیای وشەیە و پێشتر جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو، لە ساڵی 1981 خێزانی پێکەوە ناوە. خێزانەکەی خوشکە زای رەفعەتی مەلای هاوڕێی دێرینی شاخ و شاریەتی. نەوشیروان خاوەنی دوو کوڕ و کچێکە بەناوەکانی (نما، چیا، چرا).
نێوبراو ساڵانێکی زۆر سکرتێری
کۆمەڵەی رەنجدەرانکۆمەڵەی رەنجدەران بووە و کەسی دووەمی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بووە.
چەندین کتێبی هەیە لەوانە (
کورد و عەجەمکورد و عەجەم،
حکومەتی کوردستانحکومەتی کوردستان،
لەکەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگلەکەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ،
کورد لە گەمەی سۆڤێتیداکورد لە گەمەی سۆڤێتیدا،
پەنجەکان یەکتری ئەشکێننپەنجەکان یەکتری ئەشکێنن، ژیانی بە تەمەنترین رۆژنامەی کوردی لە 1926-1983).
رۆژی
19-05-201719-05-2017 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!