لە ساڵی 1968 لەدایکبووە و لەساڵی 1980 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووە تا 1988 پێشمەرگە بووە، لە 1991 جارێکی دیکە بۆتەوە پێشمەرگە و لە ساڵی 1995 بەهۆی شەڕی ناوخۆوە بەیەکجاری واز لە پرۆسەی سیاسی و چەکداری دەهێنێت.
قۆناغی سێیەمی زانستە ڕامیارییەکانە و لەشاری #هەولێر# نیشتەجێیە.
لەبارەی دروشمەکانیەوە دەڵێت: دروشمی سەرەکیمان گۆڕینی شێوازی دەسەڵاتە بەوەی ڕەخنەمان هەیە لە پەیڕەو و پرۆگرامی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم و لە هەڵمەتەکانمان داوا دەکەین کە لە 70%ی ئەو دەسەڵاتانەی بۆ سەرۆکی هەرێم دانراوە نەیهێڵین و شتەکە بکەینە شتێکی پرۆتۆکۆڵی و تەشریفاتی.
ئەو کاندیدەی سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بەوەدا لە #دهۆک# دەتوانم دەنگێکی باش بێنم، خەڵک لە هەولێریش زۆر ناڕازییە و دەتوانم دەنگی باش لەوێش بێنم، هەوڵدەدەم دەنگە ناڕازییەکان بەدەست بهێنم و باوەڕیشم وایە سەرکەوتوو دەبم، چونکە بڕوام وایە من جیاوازیم لە کاندیدەکانی دیکە هەیە، ئەوان قورساییان کەوتۆتە #سلێمانی#، من دەتوانم لە هەولێر و دهۆک دەنگی زیاتر بێنم،
لەبارەی بەرنامەی کاریەوە سەفینی حاجی شێخ محەمەد دەڵێت: یەکەم بەرنامەم ئەوەیە ئەگەر ببمە سەرۆکی هەرێم، سەرۆکایەتی هەرێم لەسەری ڕەشەوە دەگوازمەوە پایتەخت، بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتانەی بۆمان دانراوە خزمەتگوزارییەکان فەراهەم دەکەین کە تاکی کورد پێویستی بەهیچ شتێک نەما لەڕووی خزمەتەوە ئینجا دەتوانین داوای شەڕ و ئاشتی لێبکەین، نەک فەرامۆشی بکەین و خۆمان بە مەسەلەی دەرەوەی کوردستان سەرقاڵ بکەین و باسی پەیوەندی کورد لەگەڵ ئەمریکا و کورد لەگەڵ بەغدا بکەین.
ساڵی 2009 خۆیی کاندید کردووە بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان.