لە 1915 لە هەولێر لەدایکبووە و هەرلەسەرەتای تەمەنی لاوێتییەوە بەهرەی دەنگخۆشی لێدەرکەوتووە و لە کۆرِو دانیشتنی دیوەخانەکانی ئەو سەردەمەی هەولێر ئاهەنگی سازکردووە و بە مەقام و گۆرانی و دەنگخۆشی ناوبانگی پەیداکردووە.سەرەرِای توانا و بەهرەی لە بواری مەقام و گۆرانیدا، بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا هیچ بەرهەمێکی تۆمارکراوی لەبەردەستدا نییە.
لە ئاهەنگی نەورۆزی ساڵی 1970 لە چۆمان لەسەر بانگهێشتی مستەفا بارزانی بەشداری لە ئاهەنگەکە کردووە.
هونەرمەند دوای تەمەنێک لە خزمەتکردنی گۆرانی و میوزیکی کوردی لە 12-05-1979 کۆچی دوایی کردووە.