ورمێ
ورمێورمێ یان ئوروومیە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران.ناوەندی شارستانی ورمێیە، بە پێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2006، ورمێ 577307 کەس و 57607 بنەماڵە دانیشتوی هەبووە. دانیشتوانی ئەم شارە ئازەری و کوردی کورمانجی و کورەسوننی و مەسیحی و جولەکە و بەهایی و ئەهلی حەقن.
ناوی ورمی
وشەی ورمێ لە دوو بەشی ئور (شار) و میە (ئاو) داتاشراوە کە بە زمانی ئارامی ئاشووری یانی شاری کەنار ئاو. هەڵکەوتی شاری ورمێش لە کەنار زرێچەی ورمێیە.
مێژووی ورمێ
مێژووی ورمی زۆر دێرینە. سەرچاوەکان دەڵێن گۆیا زەردەشت هەر لەم شارە لە دایکبووە. سەردەمێک بەشێک بووە لە مەملەکەتی ئورارتوو و پێگەی خۆرپەرستان بووە، گردی حەسەنلوو لە
نەغەدەنەغەدە و بەردەنووسی کێلەشینی هەنداو
شنۆشنۆ کە بۆ 850ی پێش زایین دەگەڕێتەوە یادگاری گرنگی پاشاکانی ئۆرارتۆن و دیتراوەی تری پەیوەست بەم رۆژگارە زۆرن لەم پارێزگایە. لە رۆژگاری ئیسلامدا بووەتە پێگەی کوردانی ڕەوەندی هەدبانی و رێرەوێکی گرنگ بووە نێوان بەغدا پایتەختی عەبباسیەکان و ولاتی تەورێز و ئاران و ئەرمەنستان کە هەر لە لایەن میرانی شەددادی و رەوەندی و سالارییەوە حوکمڕانی کراوە. بە پەیدابوونی ئۆغووزەکان لە سەدەی پێنجەمی کۆچی، ورمێ و دەوروبەری بووتە شەڕگەی نێوان کوردان و هێرشبەرە ئۆغووزەکان کە تورکەکانی ئەمڕوی ئازەربابجان لە تۆرەمەی ئەوانن. دواتر لە ساڵی 1184 خرایە ژێر دەسەڵاتی سەلجووقییەکانەوە. کە هەلاکۆی نەوەی چەنگیزخانی مەغۆل (لە سەدەی حەفتەمی کۆچیدا) ئازەربایجانی داگیرکرد و لە مەراغە و تەورێز تاوڵی حوکمڕانی هەڵدا، شیرازەی ئەم ولاتە بە جارێک تێکچوو. زۆربەی کوردانی هەدبانی و زەرزا پەنایان بردە بەر شاهانی ئەییوبی لە میسر و شام دیموغرافیای ئازرەبایجان بە جارێک شێوا و توخمی ئۆغوزو سەلجووقی تێکەڵ بە خوێنی مەغۆل لەم خاکە داسەپا. تەورێز و مەراغە کە دوو پێگەی گرنگی کوردانی ڕەوادی هەدبانی بوون لەلایەن مەغۆلانەوە داگیرکران. لە رۆژگاری دوای مەعۆل، بەگزادەی برادۆست بوون بە حوکمڕانی دەڤەرەکە، میرانی برادۆست تا پەیدابوونی ێەفەوەیەکان تاکە دەسەلاتدار بوون، پاش شەڕی داستانئاسای قەڵای دمدم (1609ز) شاعەباسی ێەفەوی بۆ زاڵبوون بەسەر کوردی موکری و برادۆست پەنای بردە بەر هۆزی گەورەی ئەفشار و لە خوراسان و کرمان هەشت هەزار نەفەری لە دەشتی ورمێ ئاکنجاندن بۆ نەهێلانی مەترسی میرە برادۆستەکان کە هێشتان بالادەست بوون لە ناوچەکانی دۆل و مەرگەوەڕو دەشتەبێڵ و تەرگەوەر. لە شەرەفنامە باس لە زنجیرەی میرانی برادۆستی ورمێ کراوە. ترسی عەجەم لە هێرشی لە ناکاوی برادۆست و بلباس و موکری بۆ سەر مەراغە و تەورێز هەر نەبڕا، بۆیە ناچار ێەفەوی و فاجارەکان هەندێک لە هۆزی چاردۆلی کوردی لەک کە شیعە مەزەببن لە
لوڕستانلوڕستانەوە هێناو لە خوارووی مەراغە و میاندواوو لەکستانی خۆی نیشتەجێ کردن و هۆزی کلاورەشی قەرەپەپاغیان لە قەفقاسەوە هێناو، لە دەشتی سندوس و نەغەدە دایانمەزراندن، شۆڕشی 1884ی(شێخ عبیداللە)ی نەهری ترسناکترین مەترسی کوردان بوو بۆ سەر تەخت و تاراجی عەجەم. پاش ئەوە سمکۆی شکاک لە گەرمەی شەڕی جیهانی یەکەم شۆرشێکی تری دژ بە قەجەری تەورێز بەرپاکردو تا سەرهەڵدانی دەوڵەتی شانشینی پەهلەوی بەردەوام بوو. لە دوای جەنگی جیهانی دوومیش قازی محەممەد جاڕی کۆماری
مەهابادمەهابادی دا شان بە شانی کۆماری ئازەربێجانی تەورێز کە لە لایەن سۆڤێتەوە پشتگیری دەکرا.
پێکهاتەی شاری ورمێ
دانیشتوانی شاری ورمێ بەم ڕێژەیە پێکهاتووە.
کورد ٪43.
ئازەری ٪52.
کورەسوننی ٪3.
مەسیحی ٪1، 35.
جولەکە ٪0، 25.
بەهایی ٪0، 20.
ئەهلی حەق ٪0، 20.
دانیشتوانی ورمێ
بە گوێرەی سەرژمێرییەکانی ساڵی 1385 ئێران لەو شارستانەدا 855 هەزار و 643 کەس دەژیان. بە پێی لێکۆڵینەوەکان لەو ژمارەیە 50.2% واتا 430 هەزاری کوردن. شارەکانی ئەو شارستانە بریتین لە ورمێ(ناوەندی شارستان و ئوستان)، قوشچی، نوشین یان کارخانە قەند، سێرۆ و سلیڤانا. شارستانی ورمێ 610 گوندی هەیە. دانیشتوانی 298 دێهات کورد، 144 ئازەری(شیعە) و ئەوانی دیکە تێکەڵێن لەو دوو پێکهاتەیە و پێکهاتەکانی دیکەی وەک کورەسوننی(سوننی)، ئەهلی حەق(گۆران) و مەسیحی. بە جۆرێکی دیکە پێکهاتەکانی ئایینی ئەو شارستانە سوننی، شیعە، مەسیحی، جوولەکە(یەهوودی)، ئەهلی حەق وبەهائین.
[1]🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
wikiwand