🏠 Alku
Lähetä
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Yhteystiedot
Noin!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
lisää
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Noin!|Kirjasto|📅
🔀 Satunnainen erä!
❓ Apua
📏 Käyttöehdot
🔎 Tarkennettu haku
➕ Lähetä
🔧 Työkalut
🏁 Kielet
🔑 Tilini
✚ Uusi kohde
📷 Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
📊 Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
🏰 Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
📕 Kirjasto
Kurdistan itsenäisyyden kyn...
🏰 ورمێ | Ryhmä: Paikkoja | Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Sijoitus Kohde
⭐⭐⭐⭐⭐ Erinomainen
⭐⭐⭐⭐ Erittäin hyvä
⭐⭐⭐ Keskimääräinen
⭐⭐ Huono
⭐ Huono
☰ lisää
⭐ Lisää kokoelmiin
💬 Kirjoita oma kommenttisi tuote!

✍️ Kohdetta historia
🏷️ Metadata
RSS

📷 Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
🔎 Hae Googlella valitun kohteen!
✍️✍️ Päivittää tämän kohteen!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ورمێ
ورمێورمێ یان ئوروومیە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران.ناوەندی شارستانی ورمێیە، بە پێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2006، ورمێ 577307 کەس و 57607 بنەماڵە دانیشتوی هەبووە. دانیشتوانی ئەم شارە ئازەری و کوردی کورمانجی و کورەسوننی و مەسیحی و جولەکە و بەهایی و ئەهلی حەقن.
ناوی ورمی
وشەی ورمێ لە دوو بەشی ئور (شار) و میە (ئاو) داتاشراوە کە بە زمانی ئارامی ئاشووری یانی شاری کەنار ئاو. هەڵکەوتی شاری ورمێش لە کەنار زرێچەی ورمێیە.
مێژووی ورمێ
مێژووی ورمی زۆر دێرینە. سەرچاوەکان دەڵێن گۆیا زەردەشت هەر لەم شارە لە دایکبووە. سەردەمێک بەشێک بووە لە مەملەکەتی ئورارتوو و پێگەی خۆرپەرستان بووە، گردی حەسەنلوو لە نەغەدەنەغەدە و بەردەنووسی کێلەشینی هەنداو شنۆشنۆ کە بۆ 850ی پێش زایین دەگەڕێتەوە یادگاری گرنگی پاشاکانی ئۆرارتۆن و دیتراوەی تری پەیوەست بەم رۆژگارە زۆرن لەم پارێزگایە. لە رۆژگاری ئیسلامدا بووەتە پێگەی کوردانی ڕەوەندی هەدبانی و رێرەوێکی گرنگ بووە نێوان بەغدا پایتەختی عەبباسیەکان و ولاتی تەورێز و ئاران و ئەرمەنستان کە هەر لە لایەن میرانی شەددادی و رەوەندی و سالارییەوە حوکمڕانی کراوە. بە پەیدابوونی ئۆغووزەکان لە سەدەی پێنجەمی کۆچی، ورمێ و دەوروبەری بووتە شەڕگەی نێوان کوردان و هێرشبەرە ئۆغووزەکان کە تورکەکانی ئەمڕوی ئازەربابجان لە تۆرەمەی ئەوانن. دواتر لە ساڵی 1184 خرایە ژێر دەسەڵاتی سەلجووقییەکانەوە. کە هەلاکۆی نەوەی چەنگیزخانی مەغۆل (لە سەدەی حەفتەمی کۆچیدا) ئازەربایجانی داگیرکرد و لە مەراغە و تەورێز تاوڵی حوکمڕانی هەڵدا، شیرازەی ئەم ولاتە بە جارێک تێکچوو. زۆربەی کوردانی هەدبانی و زەرزا پەنایان بردە بەر شاهانی ئەییوبی لە میسر و شام دیموغرافیای ئازرەبایجان بە جارێک شێوا و توخمی ئۆغوزو سەلجووقی تێکەڵ بە خوێنی مەغۆل لەم خاکە داسەپا. تەورێز و مەراغە کە دوو پێگەی گرنگی کوردانی ڕەوادی هەدبانی بوون لەلایەن مەغۆلانەوە داگیرکران. لە رۆژگاری دوای مەعۆل، بەگزادەی برادۆست بوون بە حوکمڕانی دەڤەرەکە، میرانی برادۆست تا پەیدابوونی ێەفەوەیەکان تاکە دەسەلاتدار بوون، پاش شەڕی داستانئاسای قەڵای دمدم (1609ز) شاعەباسی ێەفەوی بۆ زاڵبوون بەسەر کوردی موکری و برادۆست پەنای بردە بەر هۆزی گەورەی ئەفشار و لە خوراسان و کرمان هەشت هەزار نەفەری لە دەشتی ورمێ ئاکنجاندن بۆ نەهێلانی مەترسی میرە برادۆستەکان کە هێشتان بالادەست بوون لە ناوچەکانی دۆل و مەرگەوەڕو دەشتەبێڵ و تەرگەوەر. لە شەرەفنامە باس لە زنجیرەی میرانی برادۆستی ورمێ کراوە. ترسی عەجەم لە هێرشی لە ناکاوی برادۆست و بلباس و موکری بۆ سەر مەراغە و تەورێز هەر نەبڕا، بۆیە ناچار ێەفەوی و فاجارەکان هەندێک لە هۆزی چاردۆلی کوردی لەک کە شیعە مەزەببن لە لوڕستانلوڕستانەوە هێناو لە خوارووی مەراغە و میاندواوو لەکستانی خۆی نیشتەجێ کردن و هۆزی کلاورەشی قەرەپەپاغیان لە قەفقاسەوە هێناو، لە دەشتی سندوس و نەغەدە دایانمەزراندن، شۆڕشی 1884ی(شێخ عبیداللە)ی نەهری ترسناکترین مەترسی کوردان بوو بۆ سەر تەخت و تاراجی عەجەم. پاش ئەوە سمکۆی شکاک لە گەرمەی شەڕی جیهانی یەکەم شۆرشێکی تری دژ بە قەجەری تەورێز بەرپاکردو تا سەرهەڵدانی دەوڵەتی شانشینی پەهلەوی بەردەوام بوو. لە دوای جەنگی جیهانی دوومیش قازی محەممەد جاڕی کۆماری مەهابادمەهابادی دا شان بە شانی کۆماری ئازەربێجانی تەورێز کە لە لایەن سۆڤێتەوە پشتگیری دەکرا.
پێکهاتەی شاری ورمێ
دانیشتوانی شاری ورمێ بەم ڕێژەیە پێکهاتووە.
کورد ٪43.
ئازەری ٪52.
کورەسوننی ٪3.
مەسیحی ٪1، 35.
جولەکە ٪0، 25.
بەهایی ٪0، 20.
ئەهلی حەق ٪0، 20.
دانیشتوانی ورمێ
بە گوێرەی سەرژمێرییەکانی ساڵی 1385 ئێران لەو شارستانەدا 855 هەزار و 643 کەس دەژیان. بە پێی لێکۆڵینەوەکان لەو ژمارەیە 50.2% واتا 430 هەزاری کوردن. شارەکانی ئەو شارستانە بریتین لە ورمێ(ناوەندی شارستان و ئوستان)، قوشچی، نوشین یان کارخانە قەند، سێرۆ و سلیڤانا. شارستانی ورمێ 610 گوندی هەیە. دانیشتوانی 298 دێهات کورد، 144 ئازەری(شیعە) و ئەوانی دیکە تێکەڵێن لەو دوو پێکهاتەیە و پێکهاتەکانی دیکەی وەک کورەسوننی(سوننی)، ئەهلی حەق(گۆران) و مەسیحی. بە جۆرێکی دیکە پێکهاتەکانی ئایینی ئەو شارستانە سوننی، شیعە، مەسیحی، جوولەکە(یەهوودی)، ئەهلی حەق وبەهائین.[1]

⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Lähteet
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | wikiwand
📚 Liittyvät tiedostot: 8
🖇 liittyy kohdetta: 28
💎 Arkeologisia paikkoja
1.👁️قلعة دمدم
👫 Elämäkerta
1.👁️Şemsedînê Merdûxî
2.👁️Siyahpûş
3.👁️Zeynab Jalalian
4.👁️ئێران خانم
5.👁️شاکر بێهروزی
6.👁️شەهریار پوورعەلی
7.👁️عادل موکەڕەم
👪 Klaani - Heimo - Lahko
1.👁️Sadakiyans
📷 Kuva ja kuvaus
1.👁️چەند وێنەیەکی مێژووییی شاری ورمێ
2.👁️وێنەی یەکێک لە باڵەخانەکانی شاری ورمێ
✌️ Marttyyrit
1.👁️ئەفشار مستەفا لوڕ
2.👁️مەیسەم کەریم عەلی
🏰 Paikkoja
1.👁️Urmia
2.👁️أرومية
3.👁️بحيرة أرومية
4.👁️بەندێ
5.👁️چۆڵدەران (چاڵدران)
6.👁️خۆی (شارۆچکە)
7.👁️دەریاچەی ورمێ
8.👁️زیندانی ورمێ
9.👁️سهولان المائي
10.👁️شۆڤە (شەوت)
11.👁️میراوە (ورمێ)
📊 Tilastot ja selvitykset
1.👁️ئاستی دەریاچەی ورمێ بە کەمترین ئاستی مێژوویی خۆی دەگات
2.👁️گەورەترین فێستیڤاڵی ترێی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت
3.👁️لە سەرەتای 2019ەوە 24 کرێکار لە پارێزگای ورمێ گیانیان لەدەستداوە
4.👁️لە ورمێ؛ حەوت هەزار ئەندازیاری کشتوکاڵ بێکارن
📂[ lisää...]

⁉️ Kohdetta Kiinteistövälitys
🏷️ Ryhmä: 🏰 Paikkoja
🏳️ Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏴 Ethnic Change: 🇹🇷
🗺 Maa - Alue: ➡️
💎 Paikka: 🌆
# Population:

⁉️ Technical Metadata
©️ Tekijänoikeus Tämän tuotteen on myönnetty Kurdipedia mukaan kohteen omistajalle!
✨ Tuote Laatu: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Huono👎
✖️
 40%-49%
Huono
✖️
 50%-59%
Huono
✔️
 60%-69%
Keskimääräinen
✔️
 70%-79%
Erittäin hyvä
✔️
 80%-89%
Erittäin hyvä👍
✔️
 90%-99%
Erinomainen👏
99%
✔️
Lisääjä (Hawrê Baxewan) on May 14 2009 3:34PM
✍️ Tämä kohta on hiljattain päivittänyt (Hawrê Baxewan) on: May 22 2020 11:49AM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Tämän tuotteen mukaan Kurdipedia n 📏 Standardit ei ole viimeistelty vielä!
👁 Tämä tuote on katsottu 10,235 kertaa

📚 Attached files - Version
Tyyppi Version 💾📖🕒📅 👫 Toimittajatunnuksesi
📷 Kuvatiedostoa 1.0.264 KB Jun 17 2018 1:58PMM. B.
📷 Kuvatiedostoa 1.0.111 KB May 14 2009 3:34PMHawrê Baxewan
📚 Kirjasto
  📖 lisää...


📅 Tapahtumien aikajärjestys
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021


💳 Lahjoita
👫 Kurdipedia jäsentä
💬 Palautetta
⭐ Käyttäjän Kokoelmat
📊 Tilastot Artikkelit 382,857
Kuvat 63,011
Kirjat 12,002
Liittyvät tiedostot 50,602
📼 Video 201
🗄 Lähteet 16,157
📌 Actual
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
...
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
...
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
...
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?
...
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sivu sukupolven aika: 0,156 toinen!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)