بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2017نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-03 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📆25-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 March
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,759) پەڕتووک||
📅 30-03-2020
باکووری کوردستان
- لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لەبارەی دۆخی زیندانەکانەوە سەردانی زیندانی ژنان و پیتی (D) ئامەد کرد و دواتر ئەنجامی سەردانەکەی بە راگەیەنراوێک بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، لە زیندانەکاندا لەدژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا رێوشوێنی پێویست نەگیراوەتەبەر.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای ورمێ دۆخی نائاسایی راگەیاندرا. بەگوێرەی دوایین ئاماری زانکۆی پزیشکی، لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی
📅 30-03-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ئەمڕۆی باڵەکایەتی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ نادر قادر حەسەن سۆرک بندیان
(هاووڵاتی)، دیبەگە، لە ڕێکەوتی (31/3/1991)دا لەهەولێر شەهید کراوە.
✌️ نادر قادر حەسەن سۆرک بندیان
🏷️ پۆل: شەهیدان
نادر قادر حەسەن سۆرک بندیان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ هاوڕێ راستگۆ
هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی شورایی لە ڕۆژی 31-03-1991 لە هەولێر لە کاتی بەرگریی شوراکاندا بەرامبەر هێرشی حزبی بەعس بۆ گرتنەوەی شاری هەولێر گیانی لەدەستدا.
✌️ هاوڕێ راستگۆ
🏷️ پۆل: شەهیدان
هاوڕێ راستگۆ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
ئەندامی حیزبی کرێکاری کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی شورایی لە ڕۆژی 31-03-1991 لە هەولێر لە کاتی بەرگریی شوراکاندا بەرامبەر هێرشی حزبی بەعس بۆ گرتنەوەی شاری هەولێر گیانی لەدەست دا.
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
🏷️ پۆل: شەهیدان
واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,712 | وێنە 58,077 | پەڕتووک PDF 10,759 | فایلی پەیوەندیدار 40,109 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,006 |
👫 ناسری حیسامی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
لە زمانی خۆیەوە:
دوایین مانگی هاوینی 1338ی هەتاوی، سێپتامبری 1959 لە شێخاڵی لە ناوچەی موکریان لەدایک بووم.
لە شێخاڵی، کۆنەمەڵڵالەر، بۆکان، نەغەدە و کەرەج خوێندم.
ساڵی 1978 بوومە ئەندامی یەکیەتیی قوتابیانی کوردستان و سەرنووسەری گۆڤاری ئەو یەکیەتییە بە زمانی فارسی.
ساڵی 1980 وەک هاوکاری ”جەمعییەتی دیموکراتیکی موعەلیمانی موبارز“ لە بۆکان، لە بەڕێوەبردنی چەند خولی فێرکردنی خوێندن و نووسینی زمانی کوردیدا بەشداریم کرد. لە گەڵ کاک جەماڵی مفتی ئاهەنگی نەورۆزمان بۆ خوێندکارانی خوێندنگەکانی بۆکان بەڕێوەبرد. لە گەڵ تیپی شانۆی ”شۆڕش“ چەند بەرهەمی شانۆییمان لە بۆکان و شنۆ، ئەوکاتەی هەرتک شارەکە ئازادکراو بوون، پێشکەش کرد.
ساڵی 1982 لە ”جەمعییەتی موعەلیمان...“ بوومە لێپرسراوی ”دەستەی نووسینی کتێبەکانی خوێندنی سەرەتایی“. دواتر بە پێکهاتنی ”کۆمیسیۆنی فیرکردن و بارهێنان“ی کۆمەڵە، کاری نووسینی کتێبەکانمان لەوێ درێژە پێدا. کتێبی ”ئەلف وبێ“ بۆ پۆلی یەکەمی سەرەتایی و ”خوێندنەوەی کوردی“ بۆ پۆلی دووهەم و سێهەمی سەرەتایی لە ساڵی 1982 نووسران. هەر لەو ساڵەدا و هەروەها 1983، لێپرسراوی بەڕێوەبردنی چەند خولی پەروەردەکردنی مامۆستایان بووم و هەروەها لەو خولانەدا فێرکردنی خوێندنەوە و نووسینی کوردیم لە ئەستۆ بوو. لەو چەند خولەدا، نزیکەی 60 کەس لە ئەندام و پێشمەرگە و لایەنگرانی کۆمەڵە بەشدارییان کرد و دواتر، وەک مامۆستا رەوانەی خوێندنگەی ئاواییەکانی ناوچە رزگارکراوەکان کران.
ساڵی 1983، بوومە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. پاییزی هەمان ساڵ، بوومە ئەندامی ”گورووپی تەرجومە“ی کۆمەڵە و لە هەمانکاتدا وەک دەستیاری دوکتورجەعفەری شەفیعی لە ئامادەکردنی گۆڤاری ”پێشڕەو“دا کارم دەستپێکرد.
بەهاری ساڵی 1985، وەک ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر لە پێکهێنانی ”کانوونی هونەر و ئەدەبییاتی کرێکاریی کوردستان“دا بەشداریم کرد. ئەندامی دەستەی نووسەرانی ”پێشەنگ“ و بۆ چەند ژمارەش سەرنووسەری گۆڤارەکە بووم.
لە ساڵی 1985 بەم لاوە، لەگەڵ رادیۆی کۆمەڵە هاوکاریم وەک بێژەر و ئامادەکاری بەرنامەی ”تریبوونی ئازاد“ و ”ئێمەوگوێکرەکان“ دەست پێکرد.
ساڵی 1989 کۆمەڵەشیعری ”تا شکۆفەی سووری کراسێک“ وەرگێڕدراوی چەند شیعری ئەحمەدی شاملووم بڵاو کردەوە.
لە ساڵی 1993 بەولاوە بەڕێوەبەری رادیۆی کۆمەڵە و بەڕێوەبەری نووسینی ”پێشڕەو“ ئۆرگانی ناوەندیی کۆمەڵە بووم. ساڵی 1995، لە کۆنگرەی هەشتەمی کۆمەڵەدا، بوومە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە. هەمان ساڵ کتێبی ”لەودیوەوەی رەنگوپەردە“م بڵاو کردەوە. کتێبەکە، رەخنە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبییە و چوار وتاری گرتووەتە خۆ.
ساڵی 1998 هاتمە سوێد.
ساڵی 1999 لە سوێد رادیۆی ”ئاوێنە“م دامەزراند. ئەو رادیۆیە نزیکەی ساڵێک لە ستۆکهۆڵم، لە هەفتەدا دووسەعات بەزمانی کوردی بەرنامەی بڵاو دەکردەوە.
هاوینی ساڵی 2000 لە گەڵ هاتنەدەری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لەو حیزبە هاتمەدەرەوە. لەو کاتەوە، ئەندامی رێبەرایەتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بووم.
ساڵی2000 وەک مامۆستای زمانی دایک لە خوێندنگەکانی ستۆکهۆڵم دەستم بەکار کرد. هەمان ساڵ کتێبی ”دەشتی ئاسکان“م بڵاو کردەوە. دەشتی ئاسکان، بۆ خوێندکارانی قۆناغی ناوەندی لە خوێندنگەکانی سوێد ئامادە کراوە.

ساڵی 2001 بوومە سەرنووسەری ”شۆڕش“ ئۆرگانی ناوەندیی کۆمەڵە.
ساڵی 2005 بەڕێوەبەرێتیی ”رۆژهەڵات تیڤی“م گرتە ئەستۆ.
ساڵی 2006 لە گەڵ بەشێک لە ئەندامانی رێبەرایەتیی کۆمەڵە، کە دواتر بە ”کەمینەی کۆمیتەی ناوەندی“ ناسرا، لە رەوتی ریفۆرم و چاکسازیی کۆمەڵەدا بەشداریم کرد. مانگی مارسی 2007 ئەو رەوتە بە ناوی ”کەمینەی کۆمیتەی ناوەندی“ پلاتفۆرمی چاکسازیی راگەیاند. ئەو رەوتە پاییزی ساڵی 2007 لە کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان جیابووەوە و، ساڵی 2008 لە کۆنگرەی دوازدەهەمدا، ناوی ”کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان“ی بۆ خۆی هەڵبژارد. لە دوای کۆنگرەی دوازدەهەمەوە، ئەندامی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بووم.
مانگی ئاپریلی 2009 کشانەوەی خۆم لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان راگەیاند.
بەرهەمە چاپنەکراوەکان:
- شیعرەکانم
- وەرگێردراوی شیعری 5 شاعیری ئێرانی: نیما، شاملوو، سایە، کەسرایی، موشیری
- وەرگێڕدراوی شیعرەکانی بابەتاهیری هەمەدانی
- دیوانی وەفایی (ساغکردنەوە و لێکۆڵێنەوە)
- کۆمەڵە وتارێکی ئەدەبی (ڕەخنە و لێکۆڵینەوە)


🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ناسری حیسامی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس📰 رۆژنامەنووس
👫 جۆری کەس🔄 وەرگێڕ
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ مەهاباد
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
96%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 27 2009 5:06PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 2 2013 4:32PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 20,843 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.111 KB Apr 27 2009 5:06PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ناسری حیسامی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئەفسانەی بۆرژوازیی میللی و پێشکەوتنخواز
2.👁️پۆپۆلیزم لە بەرنامەی لانی کەمدا
3.👁️هەڵبژاردەیەک لە دووبەیتیەکانی باوەتاهیری کورد - بە موکریانی
📷 وێنە و پێناس
1.👁️ناسری حیسامی و....
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574