ساڵی 1984 لە شاری سەقز هاتۆتە دنیا. لە ساڵی 1996 کاری فێربوونی هونەری موزیکی دەست پێکرد و سەرەتا لە خزمەت هونەرمەند و مامۆستای بەئەزموونی شاری سەقز ڕەسووڵ میرزاپوور چۆنییەتی ژەنینی ئامێری کەمانچە فێر بوو. پاشان لە درێژەی قۆناغەکانی فێربوونی هونەری موزیک لە ڕێنوێنییەکانی هونەرمەندانی موزیکزانی کوردستان وەکوو هونەرمەندان ئەردەشێر کامکار، هادی مونتەزیری و خوالێخۆشبوو موجتەبا میرزادە کەڵکی وەرگرت.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 9,027