محەمەد سدیق کەبودوەند
لە 22-03-1963 لە شارۆچکەی
دیواندەرەدیواندەرەی سەر بە پارێزگەی
سنەسنە لە دایکبووە. تەمەنی 14 ساڵان بووە باوکی کۆچی دوایی کردووە، لە تەمەنی 20 ساڵی ژنی هێناوەو چووەتە تاران، دوو کوڕ و کچێکی هەیە. کەبوودوەند دەرچووی بەشی بەڕێوەبردن و ژمێریارییە، پسپۆری لە بەڕێوەبردن بارزگانی و دارایی هەیە. ساڵی 1997 بەشداری لە دامەزراندنی رێکخراوی (اتحاد برای دیموکراسی در ایران) کردووە، لەساڵی 2003 رۆژنامەی (پیام مردم)ی دەرکردووە، لە 9ی 2005 رێکخراوی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤی کوردستانی دامەزراندووە. ساڵی 2007 لەلایەن ئێرانەوە گیراوەو سزای 11 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
[1]
رۆژی 12-05-2017 ئازادکرا.