دەزگایەکی پسپۆرە لەبوارەکانی هەڵبژاردن و پراکتیزەکردنی دیموکراتییەت، لەسەر داوای زۆربەی هەرەزۆری ئۆرگانەکان و ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەبریاری مەکتەبی سیاسی، لەرێکەوتی 26-02-2005 دامەزراوە و (جەعفەر ئیبراهیم) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی دیراسات و پێگەیاندنی حزبی، ڕاسپێردراوه، بۆ ئەوەی بەرپرسیاریەتی ئەم دەزگایەبکات و بناغەی پێکهاتەو کارنامەیەکی کارو چالاکیی بۆ دابندرێت و بەشێوەی دەزگایی و مۆدێرن ئیش و کارەکانی ئەنجام بدات.
بەگشتی ئەم دەزگایە لەسەر ئەم بنەمایانەی خوارەوە کار دەکات:
پابەندبوون بەپرەنسیب و بنەماکانی دیموکراتییەت و ئازادییەسەرەکییەکان.
پابەندبوون بەپرەنسیپەکانی ڕاشکاوی و شەفافییەت.
پابەندبوون بەپرەنسیپەکانی مەرکەزییەتی دیموکراسی. واتە وەکوو هەموو دەزگاکانی تیری پارتی چالاکی ئەنجام دەدات.
پابەندبوون بەپرەنسیپەکانی (بەرپرسیاریەتی بەکۆمەڵ) بێ ئەوەی ڕێگا لەتوانای تاکەکەس و ڕووحییەتی داهێنان و هەست بەمەسئوولییەت کردنی تاک بگرێت.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 8,075 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!