میدیا زاهیر لە 25-09-1984 لە #کەرکووک# لە دایکبووە، لە کۆڕەوەکەی ساڵی 1991دا برینداردەبێت و گوللەیەکی دەمانچە بەر فەقەراتی پشتی دەکەوێت و دڕکە پەتکی دەگرێت، بەم هۆیەشەوە تووشی پوکانەوەی هەردوو پێیەکانی دەبێت، لە ساڵی 1992 لە ڕێگەی دکتۆر (کاڵێ) کە دکتۆریکی فنلەندییە بۆ مەبەستی چارەسەرکردن دەگەیەنرێتە وڵاتی فنلەندا، میدیا دەرچووی کۆلیژی ئابووری و کارگێڕی زانکۆی (ئەکشاڵ)ی فنلەندییە، ئێستاش ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای (راسەبووین) و کاندیدی پارتی (ئەسف پێت) بۆ پەڕڵەمانی فنلەندایە، هاوکات جێگری بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا و جێگری بەڕێوەبەری دەزگای ڕۆشنبیرییە لە پاریزگاکەیدا، لە چەند ڕێکخراوێکیشدا ئەندامە.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 6,688 گل سئرکریائە(دێینە)