لە 01-07-1969 دا لەگوندی (حاجی حەمەئەمین)٬ لەناوچەی خورماڵ لەدایکبووە. ساڵی 1975 چووەتە فێرگە و خوێندنی ناوەندیی تەواو کردووە. ساڵی 1985 پەیوەندیی بەڕێکخستنە نهێنییەکانی (ی ن ک)ەوە کردووە و وەک کادرێک کاری نﮪێنیی کردووە. لە 1986 پەیوەندی بەتیپی 15ی شارەزورەوە کردووە و بووەتە ڕابەری سیاسیی تیپەکە. پاشان لەسەر داوای خۆی گواستراوەتەوە بۆ شارۆچکەی خورماڵ و کراوە بەفەرماندەی کەرتی کۆمیتەی هەورامان و دواتر بووەتە فەرماندەی تیپ لە بەتالیۆنی فازیل شیرەمەڕی. لە25-12-1993 گیانی سپاردووە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 6,022
Ваше мнение о предмете!