ساڵی 1961 لەگەڕەکی کانێسکانی #سلێمانی# لەدایکبووە و ساڵی 1979دا پەیوەندیی کردووە بەرێکخستنەکانی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان)ەوە.
تا پۆلی شەشەمی ئامادەیی بەشی زانستیی خوێندووە و لەخۆپیشاندانەکانی بەهاری 1982 ڕۆڵێکی چالاکانەی هەبووە و تا بەدەستی (ملازم موحسین) بەکێبڵ ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆردراوە و بەنهێنی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەیەکی شاری بەسرا و ماوەی یانزە ڕۆژ لەژێر چارەسەر و چاودێریی پزیشکیدا بووە.
رۆژی 31-03-1984 بووەتە پێشمەرگە لەکەرتی 3ی زیندان لەبەرگەڵوو. پاشان لەتیپی مەڵبەندی دوو بووە بە کادێر. لەشەوی #30-11-1986# لەگوندی (باڵخ) لەگەڵ هاوڕێیانی (عوسمان هەڵەدنی و شەپۆل و ئەردەڵان ژاژڵەیی) دەچنە نێو کاروانی نەمرانەوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 6,166