ساڵی 1957 لەگوندی سولاوکەی سەر بەناوچەی هیران٬ لەدایکبووە. لەڕۆژی #12-12-1977# چۆتە ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەدۆڵی خۆشناوەتی و دەشتی #هەولێر# بووە.
لە 01-01-1979 لەگوندی نازەنین سکتان برینداربووە و پاش 2 ڕۆژ بەبرینداری لەگوندی (جەڵی) لەبەرسەختی برینەکەی٬ بەمەبەستی تیمارکردنی، بەنهێنی ڕەوانەی شاری هەولێر کراوە. بەلام لەڕێگادا بەدیل گیراوە و بۆماوەی یەک مانگ لەنەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر لەژێر چاودێریی دوژمندا ماوەتەوە. دواتر ڕەوانەی (هەیئەی خاسەی) #کەرکووک# کراوە. لەماوەی 9 مانگ مانەوەی لەوێ چوارمانگ و نیو بەردەوام لەژێر ئەشکەنجەدا بووە. لەڕۆژی 22-06-1980 دراوە بەدادگا و پاشان بە لێبوردن لەزیندان ئازاد کراوە.
بۆ جاری دووەم لە 01-07-1980 ڕوویکردۆتەوە شاخ و ڕیزەکانی (ی.ن.ک) لەپاش سەرکەوتنی لەشەڕی چیای #قەندیل# دا٬ لە 13-08-1983 لەلایەن سەرکردایەتییەوە ستایشی کراوە. لەشەڕەکانی کۆڕێ و دەشتی کۆیە و بناری کۆسرەت و چیای ئاراسن و جوانەگا و کێلەکی پشتی هیران و حەسەن بەگ و سەری ڕەش و قەندیل بەشدار بووە.، لەژیانی پێشمەرگایەتییدا هەفت جار بریندار بووە. لەساڵانی هەشتاکاندا لەتیپی 85ی بەرانەتی فەرماندەی کەرت بووە. دواتر گواستراوەتەوە بۆ تیپی 91ی سەفین لەوێش فەرماندەی کەرتی 3 بووە. لەراپەڕینی ساڵی 1991 بەشدار بووە. دواپلەی پێشمەرگایەتیشی جێگری فەرماندەی هێزبووە. شەهید ئەحمەد لە 1994-12-24 لە قەڵاتی ئاقوبان لە چیای سەفین شەهید دەبێت
تێبینی: زانیارییەکان لەدەفتەری ژیاننامەی شەهید وەرگیراوە کەخۆی نوسیویەتی.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,663 times
Write your comment about this item!