پەروێزخان
دەروازەی سنوریی پەروێزخان کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی شاری سلێمانییەوە دەروازەیەکی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانە کە هەفتانە 2500 بۆ 3000 ئوتومبێلی بارهەڵگر هاتوچۆی پێدا دەکات، ئەو بارهەڵگرانە شمەکو کەل و پەل، بە تایبەتی خۆراک، لە نێوان ئێران و هەرێمدا دەگوازنەوە و هاوکات 1600 کرێکار لە هەردوو بەری ئەو مەرزەدا کار دەکەن. پەروێزخان (40کم) لە باکوری رۆژهەڵاتی خانەقینەوە دوورە.