ئاڵای کوردستان
ئاڵای کوردستان پێکاهاتووە لە سێ رەنگ و دروشمێک لە ناوەندی.
ئاڵای کوردستان لە لاکێشەی ئاسۆیی پێکهاتوە، لاکێشەی سەرەوە رەنگی
سوورە، ئەوەی ناوەند رنگی سپی یە، و لاکێشەی خوارەوە رەنگی
سەوزە. بەرینی ئاڵا دوو لەسەر سێ ی درێژییەکەیەتی.
دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان
خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە 21 پەڕ (تیشک)ی یەکسان و هاوشێوەی هەیە.
بە لەبەرچاوگرتنی دوو لەسەر سێ یەتی قەبارەی ئاڵا، خۆری زێڕین بە پەڕەکانییەوە یەک (1) پێوەرە و بەبێ پەڕەکان نیو (0.5) پێوەر، ئەم پەڕانە شێوەیان راستە و لە دەرەوە خالێکی تیژ دروست دەکەن. خۆرەکە دەبێ رێک لە چەق (ناوەندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت. خۆر بەشێوەیەک جێگیر کراوە کە ستوونی ناوەندی ئاڵا بە ناو خاڵی تیژی بەرزترین پەڕ(تیشک) تێدەپەڕێت.
ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستان بەم شێوەی خوارەوەیە
سوور : PMS 032
سەوز : PMS 354
زەرد : PMS 116
شێوەکانی بەکار هێنانی ئاڵا
هەڵواسینی بە دارا، پێویستە خۆرەکەی لە هەردوو رووەوە دیار بێت.
بەرز کردنەوەی لە باری پانی، رەنگی سور لە سەرەوە و رەنگی سەوز لە خوارەوە.
بەرز کردنەوەی لە باری درێژی، رەنگی سور لە لای چەپ و رەنگی سەوز لە لای راست.
لە یەخەدانی وەک رۆزێت لە سەر سینگ، لە لای چەپ لە سەر دڵ هەڵ ئەگیرێت.
لە سەر مێز دانانی، پێویستە بە لای چەپدا بشکێتەوه.
[1]