سیروان کاوسی
ساڵی 1954ی زاینی لەشاری
سنەسنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هاتووەتەدنیا. خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و دواناوەندیی لەشارەکانی سنە و
سەقزسەقز و
کرماشانکرماشان تەواوکردووە. بەهۆی چالاکیی سیاسییەوە، لەسەردەمی رژێمی حەمەڕەزاشای ئێران، بەرەوڕووی گرتن و، زیندان و شکەنجە بووەتەوە. لە پاییزی ساڵی 1978 لەشاری کرماشان، کاتێک بەکرێگیراوانی دەزگەی سیخوڕیی ''ساواک'' هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی، دەتوانێ خۆی دەربازبکات و، ماوەی پتر لە شەش مانگ بەشێوەی نهێنیی دەژیی. پاش راپەڕینی سەرتاسەریی گەلانی ئێران لەساڵی 1979 لەدژی رژێمی دیکتاتۆری حەمەڕەزاشا، چالاکانە لە خۆپێشاندانەکاندا بەشداریدەکات.
لەدوای رووخانی رژێمی پاشایەتیی و هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامیی و، فەرمانی جیهادی ئایەتۆڵڵا خومەینیی لەمانگی گەلاوێژی 1979 لەدژی نەتەوەی کورد، دەبێتە پێشمەرگە و، شانبەشانی سەدان رۆڵەی کورد، لەبەرامبەر هێرشی سوپای داگیرکەری ئیسلامیدا بەرگریی لە خاکی پیرۆزی نیشتمانەکەی دەکات.
ساڵی 1989 دەچێتە تورکیا و، لەنووسینگەی UN بەپەنابەری سیاسیی وەردەگیرێت. کۆتایی ساڵی 1990 لەلایەن وڵاتی نۆروێژەوە وەردەگیرێت. لەساڵی 1992 دا دەبێت بە ئەندامی سەرکردەیەتی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و، تاکو ساڵی 1998 بەرپرسیاری دەزگەی راگەیاندن دەبێ. لەساڵی 1998 دا، دەبێت بە ئەندام لە کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان. ماوەیەک دواتر بەرپرسیارێتیی دەزگەی راگەیاندنی کۆنگرەی دەسپێردرێ پێی و، تاکو ئەوڕۆ کە 2010ی زاینییە، بەرپرسی راگەیاندن و ئەندامی سەرکردەیەتیی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستانە.
بەرهەمی بڵاوکراوی بریتین لە: 1- گۆڤاری کۆنگرە، تاکو نەورۆزی 2010، سەرجەم 52 ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە. 2- پەرتۆکی تلیاک، دراگ، ئەفیۆن لەساڵی 2009 دا لە نۆروێژ لەچاپدراوە. 3- مێژووی دەسەڵاتدارێتیی ئاینیی لەئێران (مانگی گەلاوێژی 2010 بڵاوکراوەتەوە. 4- کۆبەرهەم (ژمارە1) ئامادەی چاپە. جگە لەم بەرهەمانە، دەیان وتار و چەندین دیمانەی لە رۆژنامە و ماڵپەڕە کوردییەکاندا بڵاوکراوەتەوە.
لەساڵی 2006 ەوە، ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی نۆروێژە.
[1]