ساڵی 1967 لەشاری حەبانییە لەدایکبووە و ساڵی 1973 لەشاری بەغدا دەستی بەخوێندن کردووە و ساڵی 1982 گەراونەتەوە بۆ شاری زاخۆ و ساڵی 1984 دەچێتە ریزی شۆرشەوە لەرێکخراوی باوەری سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان و 1984 چۆتە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی، ساڵی 1987 لەناو پەیمانگا و لەکاتی وێنەکێشاندا لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوە و لەهەمان ساڵدا لە سەربازگەی فایدە لەگەڵ دوازدە کەسی دیکەدا شەهید کرا، ئێستا لەشاری دهۆک هۆڵێک بۆ چالاکییە هونەرییەکان بەناوی شەهید سەلمانەوە ناونراوە.