ساڵی 1950 لە شاری سنە لە دایک بووە. بەکالۆریۆسی دەرهێنەری شانۆی لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران و هەروەها ماستەری هونەرگەلی شانۆیی لە ئاکادیمیای "سیل ویودمیکۆدێرم"ی شاری ڕۆمی ئیتاڵیا وەرگرتوە. ساڵی 1965 سەرەتای چالاکی هونەری خۆی وەکوو دەرهێنەر، دیزاینی شانۆ و ئەکتەر دەست پێکرد. لە بواری جۆراوجۆر هونەری شانۆدا تاقیکردنەوە و ئەزموونی بەنرخی هەیە، لەوانە: توێژینەوە، شانۆنامەنووسی، سیناریۆنووسی، دەرهێنەری شانۆ، دەرهێنەری شانۆی بووکەڵە، دەرهێنەری سینەما و هەورەها وانە گوتنەوە بە خوێندکارانی بەشی هونەر.
غەریب پوور لە کۆمەڵگای شانۆی نێودەوڵەتیشدا چالاکییەکی بەردەوامی هەیە، لەوانە: ئەندام لە دوو خولی لێژنەی بەرپرسیاری یوونیمای جیهانی، 8 ساڵ سەرۆکی موبارەک یوونیما لە ئێران، ئەندامی لێژنەی ناوبژیوانی و هەروەها سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانی 3 خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی بوکەڵەی "پڕاگ"، بەرپرسی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی بوکەڵەی "پڕاگ" لە ساڵی 2000، ئەندام لە کۆمەڵەی نووسەرانی نیۆیۆرک، ئەندام لە بنکەی شانۆنامەنووسانی بەرجەستەی کیشوەری ئاسیا، بڵاوکەرەوەی greenwood کتێبی شانۆی منداڵان و مێرمنداڵان لە لایەن دەزگای یۆنسکۆوە.