موراد قەرەیڵان
ناسراوە بە جەمال، بەدەستە راستی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان دادەنرێت. ساڵی 1957 لەئورفە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلیژی ئەندازیاری زانکۆی غازی عەنتابە، لە 1979دا پەیوەندی بە
پەکەکەپەکەکەوە کردووە. لەساڵانی نێوان 1980 تا 1988 لە لوبنان و رۆژئاوای کوردستان کاری رێکخستنی کردووە. لە 1989ەوە تا 1991 بەمەبەستی بەهێزکردنی رێکخستنەکانی پەکەکە، روویکردووەتە ئەوروپا. لە 1991دا گەڕاوەتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان و لە 1992شدا ئۆجەلان بەرپرسیارییەتی فەرماندەیی شەڕی
بۆتانبۆتانی پێسپاردووە.
قەرەیڵان کە بەواتای رەشمار دێت، رۆڵی گەورەی لەداهێنانی خەباتی شێوازی چەکداری و گەریلاییدا بینیوە، شێوازێک کە پشت بەتوانای مادی شۆڕش خۆی دەبەستێت، ئەم تەرزە خەباتەی ئەوان: وردەکاری لەبەڕێوەچوونی ژیانیان، شێوەی جلوبەرگو هەڵسوکەوت و جوڵەیان، ئامادەکاری و بایەخێکی زۆریان بە پەروەردەکردنی گەریلا، لەو شێوازە کلاسیکییەی
پێشمەرگەپێشمەرگەیاتی لای خۆمان، جیایان دەکاتەوە.
ساڵی 1998، لەیەکێک لە ئۆپراسیۆنە مەترسیدارەکانی سوپای تورکیادا، کە بە 2000سەربازەوە هێرشیان هێنابووە سەر گەریلا، قەرەیڵان بەسەختی بریندار دەبێت. لە 1999دا جارێکیتر دەچێتەوە ئەوروپاو سێ مانگ بەرپرسیارێتی رێکخستنەکانی لەئەستۆ دەگرێت، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ چیاکانی
قەندیلقەندیل. بەهۆی خۆشەویستیشیەوە لەنێو ریزەکانی گەلو گەریلادا، ساڵی 2004 لەسەر پێشنیاری ئۆجەلان بەسەرۆکی کۆنسەی KCK هەڵدەبژێردرێت. ئەم پیاوە پراگماتییە، کە هەندێک پێیانوایە نوێنەرایەتی باڵی نەتەوەیی نێو پەکەکە دەکات، لەدیدی میتی تورکییەوە بەیەکێک لە کەسە هەرە مەترسیدارەکان لەسەر دەزگا ئەمنییەکانی تورکیاو دەوڵەتی تورک دادەنرێت، هەربۆیە هەوڵو کۆششێکی گەورەیان بۆ لەناوبردن و دەستگیرکردنی خستووەتە گەڕ.
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!