بەناوبانگترین پەڕڵەمانتار و سیاستمەداری کوردە لە تورکیادا، تەمەنی 66 ساڵە، لەچوار خولی پەڕڵەماندا ئەندام بووە، ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار دەبێتە پەڕڵەمانتاری CHP لە #ماردین#، بەدوای کودەتا سەربازییەکەی 1980دا، دەخرێتە زیندانی دیاربەکرەوە، لە 1994یشدا دیسان بۆ ماوەی 22مانگ دەخرێتە زیندانەوە. لەگەڵ دامەزراندنی DTP، بەسەرۆکی ئەو پارتە هەڵدەبژێردرێت.
ئەحمەد تورک کە دڵی بە (پیل) کاردەکات، ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی DTPیە لە پەڕڵەمانی تورکیادا. ئەو تاکە پەڕڵەمانتاری ئەو وڵاتەیە کە لە 1993دا بەمەبەستی ئاگربەست و شەڕ ڕاوەستان، سەردانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#ی لەدەشتی بیقاعی لوبنان کردووە.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 17,668 gånger