یاریەکی کوردیە کە دوو جۆری سێڕیزە و نۆڕیزە هەیە. ئەم یارییە لە نێوان دوو کەس دەکرێت. لە سێڕیزە دا هەرکەس بە سێ مۆرە وە لە نۆڕیزە دا هەرکەس بە 9 مۆرە کایە دەکات. لەم یارییە دا ئەگەر سێ مۆرەی وەکوو یەک لە سەر یەک هێڵ بن ئەوا کەسی خاوەن مۆرە براوە دەبێت وە بە دڵی خۆی یەکێک لە مۆرەکانی ڕکابەرەکەی لادەبات.
سێڕیزە پێک هاتووە لە چوارگۆشێک کە بە دوو هێڵ یان خەت کراوەتە چوار بەشی یەکسان.
نۆڕیزە پێک هاتووە لە سێ چوارگۆش کە لە نێو یەکتر دان. ئەم چوارگۆشانە لە ناوەڕاستی هەرکام لە پاڵەکانیان دا پێکەوە لکاون.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 9,857 keer bekeken