پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
دیوانی میرزا ئەحمەدی داواشی
ناونیشانی پەرتووک: دیوانی میرزا ئەحمەدی داواشی
ناوی نووسەر: میرزا ئەحمەد داواشی
کۆکردنەوەی: حسێن محەمەدی
پێداچوونەوەی: حەبیبوڵڵا کەریمی
شوێنی چاپ: تاران
چاپخانە: نەشر ئیحسان
ساڵی چاپ: 1389 (2010
دیوانی میرزا ئەحمەدی داواشی
خیانەتی جولەکە بەرامبەر بە کورد
ناونیشانی پەرتووک: خیانەتی جوولەکە بەرانبەر بە کورد
نووسەر: نادیار. [1]
خیانەتی جولەکە بەرامبەر بە کورد
مەحموود ئەحمەد شەنگە
ناو: مەحموود
نازناو: مەحموود ئەحمەد شەنگە
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1922
ساڵی کۆچی دوایی: 1956
شوێنی لەدایکبوون: ڕواندز
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
مەحموود ئەحمەد شەنگە، نووسە
مەحموود ئەحمەد شەنگە
ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
ناونیشانی توێژینەوە: ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
ناوی توێژەر: کاروان عەلی محەمەد-بەکالۆریۆس لە سینەما و شانۆ
سەرپەرشتیاری توێژینەوە: ئەکرەم فەرەیدون حەمەئەمین
جۆری تێز
ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
بۆنی باران
ناونیشانی پەرتووک: بۆنی باران
ناوی نووسەر: ڕێباز سالار-مام ڕێباز
چاپی دیجیتاڵیی. [1]
بۆنی باران
تێگەیشتن؛ کواین
ناونیشانی پەرتووک: تێگەیشتن؛ کواین
ناوی نووسەر: ساماڵ مانی
شوێنی چاپ: سلێمانی [1]
تێگەیشتن؛ کواین
سەرزەمینی مانا
ناونیشانی پەرتووک: سەرزەمینی مانا
ناوی نووسەر: ساماڵ مانی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
سەرزەمینی مانا
زاهیر ئاغای غەفووری و قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری
شوێن: کۆیە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراوە
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: زاهیر ئاغای غەفووری، قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری و منداڵەکانیش نەناسراون.
ناوی وێنەگر: نەزانراوە. [1]
زاهیر ئاغای غەفووری و قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری
هێرمان هیسە
ناونیشانی پەرتووک: هێرمان هیسە
ئامادەکردن و وەرگێڕانی: زانیار عەلی
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
هێرمان هیسە
ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
ناونیشانی پەرتووک: ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
ناوی نووسەر:فازیل شەوڕۆ
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم. 1]
ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
ئامار
بابەت 480,749
وێنە 98,667
پەرتووک PDF 17,772
فایلی پەیوەندیدار 83,497
ڤیدیۆ 1,047
میوانی ئامادە 46
ئەمڕۆ 8,443
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ژیاننامە
حەمە ساڵح عەبدوڵڵا ڕەحیم
ژیاننامە
عەبدولقادر مستەفا
ژیاننامە
زارا محەمەدی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
جەلال تاڵەبانی - مام جەلال
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook3
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
8 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English3
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەلال تاڵەبانی

جەلال تاڵەبانی
ناسراو بە #مام جەلال#، لە 6ی نیسان دوای هەڵبژاردنی لەلایەن کۆمەڵەی نیشتمانیی ئێراقەوە لە 2005 پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراقی پێدرا، بەوەش بوو بە یەکەم سەرۆکی کوردی لە مێژووی سیاسی ئێراقدا کە پۆستی سەرۆکی وڵاتی لەئەستۆ گرت، هەروەها یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لەوەتەی مێژووی درووستبوونی ئێراقەوە لە بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە.
مام جەلال کوڕی شێخ حیسامەدین کوڕی شێخ نوورەڵا کوڕی شێخ غەفووری تاڵەبانییە. هاوینی ساڵی 1933 (هەرچەند لە ناسنامەدا 1934 نووسراوە) لە گوندی (#کەلکان#) ی قەتپاڵی چیای #کۆسرەت# لە دایکبووە، کە دەڕوانێتە #دەریاچەی دوکان#.
چەند ساڵێک تەمەنی منداڵی لەو گوندە بەسەر بردووەو دواتر باوکی بووە بە ڕێبەری #تەکیەی تاڵەبانی# لە #کۆیە#. لەوێ چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی و بە سەرکەوتوویی خوێندنی تەواوکردووە، خوێندکارێکی زیرەک لێهاتوو بووە، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە نیشانەکانی سەرکردایەتی بە جۆرێ لێدەرکەوتووە کە پێش هاوڕێکانی دەکەوت بۆ کۆڕی پرسە و ئەو بۆنانەی لەو سەردەمەدا بەڕێوە دەچوون، بەیانیان لە کاتی ڕیزبوونی قوتابییاندا، مامۆستاکان پێش هەمووان ئەویان هەڵدەبژارد بۆ خوێندنەوەی شیعری نیشتمانیی و نەتەوەیی.
ساڵی 1945: ئاهەنگێکی میللی لە کۆیە بۆ #نەورۆز# سازکرا، تاڵەبانی کە لە تەمەنی سیانزە ساڵیدا بوو بەشداری تێدا کرد و وتەی حەماسئامێزی خوێندەوە، بووە مایەی سەرسۆڕمانی مامۆستا و بەشداربووان.
لە ساڵی 1946 دا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی خوێندکار و بەئامۆژگاری یەکێک لە مامۆستاکانی کۆمەڵەیەکی فێرکاری نهێنی دامەزراندبە ناوی (کۆمەڵەی پێشخستنی خوێندنەوە) (K.P.X) و مام جەلال بە سکرتێری هەڵبژاردرا، ئامانجێکی کۆمەڵەکە هاندانی خوێندکاران بوو بۆ خوێندنەوەی دەرەکی.
لە هەمان ساڵدا و دوای دامەزراندنی #پارتی دیموکراتی کورد# لە16ی ئابی 1946 کەوتە ژێر کاریگەریی بەرنامەی پارتی و لە چوارچێوەی ڕێکخستنەکانییدا کەوتە چالاکی خوێندکارانە.
دوای چوونە ناو کاری سیاسییەوە، ڕۆژنامەی (ڕزگاری) کە پارتی دیموکراتی کورد بە نهێنی دەریدەکرد، کوورتە وتاری لەژێر نازناوی (ئاگر) دا بۆ بڵاو دەکردەوە.
ساڵی 1947 بوو بە ئەندام لە پارتی دیموکراتی کورد و چالاک و لێهاتوو بوو لەو ئەرک و فەرمانە حزبیانەی پێی دەسپێردران.
ساڵی 1948 خوێندنی سەرەتایی تەواوکرد و لە ناوەندی کۆیە بوو بە خوێندکار، ئەو ساڵە بە ساڵی (وەسبە) (راپەڕین) ناسرابوو، کە گەلی ئێراق توانی پەیماننامەی (پۆرتسماوس) هەڵبووەشێنێتەوە و حکومەتی ساڵح جەبر بڕوخێنێ و حکومەتی محەمەد سەدر دابمەزرێنێو لەو کەشوهەوا ئازادیەدا کە لە سایەی ئەم (راپەڕینە) هاتە کایەوە، هەڵبژاردنێکی گشتی خوێندکاران ئەنجامدرا بۆ هەڵبژادنی نوێنەرانی کۆنگرەی گشتی.
ئەوە بوو جەلال تاڵەبانی بە نوێنەری خوێندکارانی کۆیە هەڵبژێردرا و بەشداری لە یەکەمین کۆنگرەی خوێندکارانی ئێراقدا کرد کە لە نیسانی 1948 لە گۆڕەپانی (السباع) ی شاری بەغدا بەسترا. لەم کۆنگرەیەدا بۆ یەکەمین جار گوێی لە شاعیری مەزن (محەمەد مەهدی جەواهیری) بوو، کە شیعرە بە ناوبانگەکەی (رۆژی شەهید) ی خوێندەوە، کە بۆ جەع فەری برای و بۆ شەهیدانی وەسبە وتبووی. ئەو ساتانە لە ژیانی تاڵەبانیدا مێژوویی بوون و وای کرد ببێتە یەکێک لە مریدەکانی شیعری ئەو و دواتریش بوو بە ئازیزترین دۆستی و ئەو دۆستایەتییە تا دوا ساتەکانی ژیانی شاعیر بەردەوام بوو.
ساڵی 1949 و لە سایەی حوکمی عور فی و تۆقاندن کە کوردستان و ئێراقی گرتەوە، تاڵەبانی لە حزبدا سەرکەوت و بووە ئەندامی لیژنەی ناوچەی کۆیە.
لە شوباتی 1951 دا و لە کۆنگرەی دووەمی پارتی دیموکراتی کورد، بە ئەندامی لیژنەی ناوەندی هەڵبژێردرا، بەڵام لەبەر پاراستنی ڕیزەکانی پارتی پلەکەی خۆی بە هەڤاڵێکی خۆی بەخشی کە دوای دەرچوونی لە زیندانی بەشداری لە کۆنگرەدا کردبوو.
لە ساڵی 1951 دا لەگەڵ چەند هەڤاڵێکدا گیراو بۆ شاری موسڵ دوور خرایەوە، لەوێش لە #خەبات#ی سیاسیدا بەردەوام بوو و دواتر چووە کەرکووک بۆ تەواوکردنی خوێندن و سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی ڕێکخستنەکانی حزب و بووە بەرپرسی ڕێکخستنەکانی کەرکووک. لە هەمان ساڵیشدا ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەکانی بە شێوەیەکی نهێنی گرتە ئەستۆ تا ئەو ڕۆژەی گیرایەوە.
ساڵی 1952 چووە کۆلیژی ماف (حقوق) لە بەغدا کە ئەو دەمە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کورد پەرتەوازە بوو، بەڵام مام جەلال توانیی ڕێکخستنەکانی حزب تۆکمە بکاتەوە.
لە کانوونی دووەمی 1953 دا بەشداریی کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و لە مانگی شوباتدا سەرپەرشتی یەکەمین کۆنگرەی یەکێتی قوتابییانی کوردستانی کرد و لە کۆنگرەیەدا بە سکرتێری گشتی قوتابییانی کوردستان هەڵبژێردرا و لە هەمان ساڵیشدا یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی (یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان) ، هەر لەو کاتانەدا نوێنەری پارتی بوو لای زۆربەی حزبە نهێنێ و ئاشکراکانی ئێراقی.
ساڵی 1954 بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا.
ساڵی 1955 سە فەری دەرەوەی ئێراقی کرد و لە فیستیڤاڵی لاوان و قوتابییانی جیهانی لە وارشۆ بەشداری کرد و لەوێوە سەردانی یەکێتی شوورەوی ئەوسا و چینی کرد.
ساڵی 1956 لەبەر چاوان ون بوو، کەوتە خەباتی ژێر زەمینی و ناچار بوو لە پۆلی چوارەمی ما فدا خوێندن بەجێبهێڵێت.
ساڵی 1957 سە فەری سووریا و مۆسکۆی کرد و لە فیستیڤاڵی لاوان و قوتابییانی مۆسکۆ بەشداری کرد و هاتنی بۆ سووریا بە فرسەت زانی بۆ پەیوەندی بە کوردەکانی ئەوێوە و پەیوەندییەکی سیاسی درووستبوو. لە هەمان ساڵیشدا گەڕایەوە ئێراق و بەشداری لە کارەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی یەکگرتوو کرد و بوو بە بەرپرسی ڕۆژنامەی (خەباتی کوردستان) کە لە سلێمانی بە نهێنی دەریان دەکرد.
لە یەکەمین ڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی 14/ی گەلاوێژی ساڵی 1958، سەرپەرشتی ڕێکخستنی خۆپێشاندانی جەماوەری سلێمانی کرد و بە هاوکاری هەڤاڵانی حزب لەنێو شاردا، پاشان چووە بەغدا و بەشداریی لە کاروباری مەکتەبی سیاسی و دەرکردنی گۆڤاری (ڕزگاری) (التحریر) دا کرد، هەروەها ئەرکی ئەو خەباتەی لە ئەستۆ گرت کە لەنێو ڕیزەکانی حزبدا فراوان دەبوو، وەک پێویستییەکی بوونی حزبێکی پێشڕەوی کوردستانی و ڕێکخراوە پێشەییەکان بەرهەڵستکاری کردنی ئەو هەوڵانەی کە دەیانویست پارتی دیموکراتی کوردستان بکەنە پاشکۆی حزبێکی ئێراقی.
ساڵی 1959 جارێکی تر بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا و لە هەمان کاتدا ئە فسەری یەدەکی کەتیبەی چوارەمی تانک بوو، هەروەها بەشداری لە دەرکردنی ڕۆژنامەی (خەبات) دا دەکرد کە بە زمانی عەرەبی دەردەچوو، وە بە ناوی (#پیرۆت#) ەوە وتاری تێدا بڵاودەکردەوە.
ساڵی 1960 بەرپرسی لقی سلێمانی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوو کە خولێکی هۆشیاری بۆ کادێرەکان کردەوە.
ساڵی 1961 بووە سەرنووسەری ڕۆژنامەی (کوردستان) و دوای داخستنی ڕۆژنامەی خەبات دووچاری ڕاوونان بوو لە بەغدا، بەڵام لە شەوی نەورۆزی هەمان ساڵدا وتارێکی دژی دیکتاتۆریەت خوێندەوەو بەرگری لە بارزانی خوالێخۆشبوو کرد کە ئەو سەردەمە قاسم کۆمەڵێک تاوانی دابۆوە پاڵ لە ئەنجامی ئەوەدا فەرمانی گرتنی دەرچوو و بە نهێنی گەڕایەوە سلێمانی و خۆی شاردەوە و بەشداری لە ڕێکخستنی مانگرتنی گشتیدا کرد کە لە شەشەی ئەیلوولدا کرا.
لە ئەیلولی 1961 دا کە شۆڕش هەڵگیرسا، بەرپرسی ناوچەی سلێمانی بوو، یەکەمین بنکەی شۆڕشی لە چەمی ڕێزان کردەوە و سەرپەرشتی کرد و فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی لیوای سلێمانی
کرد تا وای لێهات زۆر فراوان بوو و بووە هێزێکی گەورە، ئەوە بوو کرا بە لێپرسراوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
لە نەورۆزی 1962 دا، سەرکردایەتی ئەو هێڕشە بەر فراوانەی کرد بۆ سەر ناوچەی #شارباژێڕ# و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەست بەسەر هەموو بنکەی پۆلیسی شارەدێی #بناوەسووتە# و چوارتادا گیرا و هێزەکانی بەرەو شارۆچکەی پێنجوێن برد و تەواو ناوچەکەیان ئازاد کرد. بەم شێوەیە هەردوو ناوچەی شارباژێڕ و پێنجوین بوونە دوو ناوەندی شۆڕش و سەرکردایەتی. لە 1962 1963 زۆربەی ناوچەکانی قەرەداغ و قەڵاسێوکە و گەرمیان و سەنگاو ئازاد کران. ئەو دەمە مام جەلال فەرماندەی هێزی ڕزگاری بوو، لە هەمان کاتیشدا سەرپەرشتی دامەزراندنی ناوەندەکانی بەمۆ و هەڵەبجە و تەوێڵە و بیارەی دەکرد.
ساڵێ 1963 و دوای کودەتا ڕەشەکەی شوبات، مام جەلال بە سەرۆکی وە فدی کوردی دەستنیشان کرا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی تازەدا کە لە سەرتادا ڕەزامەندیان لەسەر گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی ڕەوای کورد نیشاندا، هەروەها سەردانی کۆماری میسری و جەزائیری کرد و چاوی بە عەبدولناسر و بن بێلا کەوت و لە هەمان ساڵیشدا سەردانی ئەوروپای کرد و نوێنەرایەتی شۆڕشی کوردستانی کرد و سەرکەوتوو بوو بۆ ناساندنی کێشەی کورد و ئاشکرا کردنی بارودۆخی کوردستان و کۆکردنەوەی یارمەتیی و هاوکاری بۆ شۆڕش لە وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ڕووسیا، چیکسلۆ فاکیا و نەمسا.
ساڵی 1967 بەشداری لە کۆڕی (ئیشتراکیەکانی عەرەب) کرد لە جەزائیر و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر بە پێزی دەربارەی کێشەی کورد و شەرعیەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و دۆستایەتی نێوان کورد و عەرەب پێشکەشکرد.
ساڵی 1970 ڕۆڵی کاریگەریی خۆی بینی لە یەکگرتنەوەی هەردوو باڵی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێشتر ببوونە دوو باڵ و ناکۆکیەکی تاڵ و خوێناوی لەنێوانیاندا هەبوو.
ساڵی 1972 سە فەری دەرەوەی ئێراقی کرد و ماوەیەک لە لوبنان و میسر و سووریا مایەوە و دوای ڕووخاندنی شۆڕشی کورد کە لە ئەنجامی ڕێکەوتننامەی نێوان سەدام و شای ئێران لە ئاداری 1975 لە جەزائیر ئیمزا کرا، تاڵەبانی هەر لەو ناوچانەدا مایەوە.
لە 01-06-1975 لە دیمەشق لەگەڵ دەستەیەک لە هەڤاڵانیدا #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#یی دامەزراند و نەخشەی بۆ هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ دانا کە لە 01/ی حوزەیرانی 1976 ڕاگەیەنرا و بووە سکرتێری گشتی یەکێتیی.
لە ساڵانی دوای دامەزراندنی یەکێتی لەسەر چالاکی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و شۆڕش بەردەوام بوو لەگەڵ هەڤاڵەکانی لە چیا و ئەشکەوتەکانی کوردستاندا دەژیا.
لە 06/نیسانی 2005، مام جەلال 227 دەنگی لە کۆی 248 دەنگی ئەندامانی کۆمەڵەی نیشتمانی ئێراقی بە دەستهێنا و بە هەڵبژاردنێکی ڕاستەوخۆ بە یەکەمین سەرۆکی هەڵبژێراوی ئێراق هەڵبژێردرا.
ڕۆژی 03-10-2017 کۆچی دوایی مام جەلال لە ئەڵمانیاوە ڕاگەیەنرا.
ئەم بابەتە 154,183 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پوک سەنتەر
فایلی پەیوەندیدار: 60
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 325
ئامار و ڕاپرسی
1.ڕاپرسییەکی گۆڤاری لڤین دەربارەی تەندروستیی جەلال تاڵەبانی
بەڵگەنامەکان
1.بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی وێنە ی سە ڕۆک مام جە لال لابرا
2.بەبۆنەی گەڕانەوەی سەرۆک مام جەلال بۆ نیشتمان، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە
3.پیرۆزبایی مام جەلال بۆ یادی کوردستانی نوێ
4.پێناسی پارێزەرایەتیی مام جەلال تاڵەبانی
5.پەیامی دکتۆر بەرهەم؛ مام ڕێبەرێکە گەورەتر لە مردن
6.پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال
7.پەیامی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر لە ساڵیادی کۆچی مام جەلالدا
8.خانەوادەی دانیاڵ میتران، پەیامێکی هاوخەمییان بۆ خانەوادەی مام جەلال نارد و دەڵێن مام جەلال وەک ئیلهامبەخش بۆ نەوەی داهاتوو و جیهانیش دەمێنێتەوە
9.داوادەکرێت شەقامێکی بەغدا بکرێت بەناوی مام جەلالەوە
10.دوو نامەی جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە کوژرانی جەلالی حاجی حسێن
11.دەقی پەیامی کۆسرەت ڕەسوڵ لە ساڵیادی کۆچی مام جەلالدا
12.سکرتاریەتی مام جەلال سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی (کیومەرس حسێن) دەکات
13.عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزان بۆ جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق دەنێرێت
14.لاهوڕ شێخ جەنگی: مام جەلال بۆ چارەسەری کێشەی کوردو کەرکوک تێدەکۆشا
15.مام جەلال دوو باخەوان دەردەکات
16.نامەکەی‌ ئەحمەد تورک بۆ جەلال تاڵەبانی
17.نامەی جەلال تالەبانی و چەند بەرپرسێکی یەکێتی
18.نامەی مام جەلال بۆ مستەفا چاوڕەش
19.نامەی مام جەلال بۆ نەوەکانی ئەنفال، لە 16-03-1998 دا
20.نامەیەکی جەلال تاڵەبانی بۆ شێخ عوسمانی بیارە
21.نامەیەکی جەلال تاڵەبانی بۆ مستەفا بارزانی لە 06-04-1963
22.نامەیەکی مام جەلال بۆ قادر خەبات
23.نامەیەکی مام جەلال تاڵەبانی بۆ خالید...
24.نامەیەکی مام جەلال تاڵەبانی بۆ عومەر شێخ موس
25.کارتی سەرەتایی و نمرەکانی مام جەلال تاڵەبانی لە قۆناغی سەرەتاییدا
26.کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە لە پەیامێکدا پەرۆشی خۆی بۆ باری تەندرووستی مام جەلال ڕادەگەیەنێت
پارت و ڕێکخراوەکان
1.پارتی دیموکراتی کوردستان
2.تەکیەی تاڵەبانی
پەرتووکخانە
1.ئەلبوم و ژیاننامەی مام جەلال (جۆرج واشنتۆنی عێراق)
2.بیبلیۆگرافیای نووسینەکانی هەڤاڵ مام جەلال لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ..
3.بیرەوەریی ڕۆژنامەنووسیی مام جەلال
4.تاڵەبانی جۆرج واشنتۆنی عێراق
5.جۆشدانی خەبات دژی ئیمپریالیزم و فاشیزم و نۆکەرانیان بۆ سەربەخۆیی و دیموکراسی و ئۆتۆنۆمی
6.جەلال
7.چاوپێکەوتنی کەناڵی ئاسمانی کوردسات لەگەڵ هەڤاڵ مام جەلال
8.چەپکێک لە وتەکانی‌ مام جەلال
9.زنجیرە وتارێکی سیاسی دەربارەی فیدڕاڵی یەکگرتن و یەکێتی نیشتمانیی..
10.سێ وتاری گرنگی هەڤاڵ مام جەلال سکرتێری گشتی ی.ن.ک
11.شەڕی هەڵبژاردن و نەفیر عامەکەی جەلال تالەبانی
12.گفتوگۆیەکی جیددی لەگەڵ سوبحی عەبدولحەمید و هاوڕێکانی
13.گوتاری هەڤاڵ مام جەلال لە یادی (24) ساڵەی دامەزراندنی (ی ن ک)دا
14.لە میدیای کوردییەوە - وەفاداری بۆ ڕابەرمان سەرۆک مام جەلال... چادری حیکمەتی
15.لە نێوان مام جەلال و من دا
16.مام جەلال
17.مام جەلال جێگری سەرۆکی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال
18.مام جەلال دیداری تەمەن - بەرگی 2
19.مام جەلال سیمبولی نەتەوەی کورد
20.مام جەلال کام ئایندە و کام دیموکراسی مافی خەونیش بە گەلێک ڕەوا نابینێت؟
21.ڕاپۆرتی گشتی بۆ کۆنگرەی دووەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
22.ڕامانی مام
23.کوردایەتی بزوتنەوەی ڕزگاری نەتەوایەتی گەلی کوردستانە
24.کوردستانی نوێ-م چۆن دەوێ؟
25.کۆجیتۆی جەلال تاڵەبانی بەرگی 1 & 2
26.کەموکوڕیەکانمان، ئەرکە گرنگەکانمان
27.اغد و دیمقراطي وحرمان شعب حتی من حق الحلم
28.الزعيم الوطني الكردستاني جلال الطالباني قائد وفكر وعصر
29.كردستان والحركة القومية الكردية
ژیاننامە
1.شێخ جەنگی شێخ حیسامەدین
2.جلال الطالباني
شوێنەکان
1.ماڵی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی
هۆز - تیرە - بنەماڵە
1.تاڵەبانی
وێنە و پێناس
1.ئۆچەلان، مام جەلال و مەلازم عومەر و...
2.بەرهەم ساڵح، عەزیز محەمەد و جەلال تاڵەبانی
3.جەبار فەرمان، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، جەلال تاڵەبانی و...
4.جەلال تاڵەبانی
5.جەلال تاڵەبانی - 1963 - پاریس
6.جەلال تاڵەبانی بە جلی کوردی و بۆینباخەوە - پەنجاکانی سەدی 20
7.جەلال تاڵەبانی بەجلی سەربازییەوە
8.جەلال تاڵەبانی بەسیم لە ڕووبارێک دەپەڕێتەوە
9.جەلال تاڵەبانی لە کۆنگرەی جیهانی لاواندا
10.جەلال تاڵەبانی لەکاتی هەڵپەڕکێدا
11.جەلال تاڵەبانی لەکاتی وتارداندا
12.جەلال تاڵەبانی و ؟
13.جەلال تاڵەبانی و ؟ 2
14.جەلال تاڵەبانی و بەرزانی قالەی خەڵوز لەناو فڕۆکەدا
15.جەلال تاڵەبانی و جەمال عەبدولناسر
16.جەلال تاڵەبانی و حامید ؟
17.جەلال تاڵەبانی و سەددام حسێن
18.جەلال تاڵەبانی و شێخ ئەحمەدی سەرگەڵو
19.جەلال تاڵەبانی و شێخ لەتیفی حەفید لە کۆنفڕانسی کۆیە - 1963
20.جەلال تاڵەبانی و عەبدوڵڵا ئوجەلان
21.جەلال تاڵەبانی و عەبدوڵڵا ئوجەلان سەردانی کەمپی ڕاهێنانی گەریللا دەکەن
22.جەلال تاڵەبانی و عەزیز محەمەد
23.جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر
24.جەلال تاڵەبانی و فاروق مەلا مستەفا
25.جەلال تاڵەبانی و فڕانسوا هەریری لە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە یاخسەمەر ساڵی 1986
26.جەلال تاڵەبانی و مارگرێتا
27.جەلال تاڵەبانی و مام ڕۆستەم و ...
28.جەلال تاڵەبانی و مامە ڕیشە
29.جەلال تاڵەبانی و مامە ڕیشە و...
30.جەلال تاڵەبانی و مەرزییە فەریقی
31.جەلال تاڵەبانی و مەسعود بازانی چاوەڕێی خواردن دەکەن
32.جەلال تاڵەبانی و مەسعود محەمەد
33.جەلال تاڵەبانی و کۆبانی کوڕەزای
34.جەلال تاڵەبانی و کۆمەڵێک پێشمەرگە
35.جەلال تاڵەبانی و کۆمەڵێک پێشمەرگە لە ساڵانی شەستەکان
36.جەلال تاڵەبانی و کۆمەڵێک پێشمەرگە لە ساڵانی شەستەکان 2
37.جەلال تاڵەبانی و کۆمەڵێک کەسایەتیی خانەقین
38.جەلال تاڵەبانی، خدر مەعسوم و فوئاد مەعسوم
39.جەلال تاڵەبانی، زستانی 1982
40.جەلال تاڵەبانی، سامی عەبدولڕەحمان و هوشیار زێباری
41.جەلال تاڵەبانی، قاسملۆ، نەوشیروان مستەفا و عەبدوڵڵا حەسەن زادە
42.جەلال تاڵەبانی، قالە مەڕە و ئیبراهیمی قادری
43.جەلال تاڵەبانی، مەسعود محەمەد و عەبدوڵڵا حەسەن زادە
44.جەلال تاڵەبانی، مەلا بەختیار و عەبدۆڵڵا ئوجەلان
45.جەلال تاڵەبانی، هێرۆ، جەواهیری و...
46.جەلال تاڵەبانی، کۆبوونەوەی مەڵبەندی 1، ساڵی 1989
47.جەلال تاڵەبانی، کۆسرەت ڕەسوڵ، نەوشیروان مستەفا و بەرهەم ساڵح
48.جەلال تاڵەبانی،... و مەحمود عوسمان
49.جەلال جەوهەر و نەوشیروان مستەفا و مام جەلال
50.جەلال حاجی حسێن (کەلۆش)، کامەران قەرەداغی، عەبدوڵڵا ئوجەلان و جەلال تاڵەبانی
51.حاجی جەلال تاڵەبانی
52.زەکەریا عەبدوڵڵا و مام جەلال تاڵەبانی
53.سالار عەزیز، مام جەلال و مولازم عومەر؛ ناوزەنگ 1979
54.سامی عەبدولڕەحمان، مەسعود بارزانی، جەلال تالەبانی و زەعیم عەلی
55.ساڵح یوسفی و جەلال تاڵەبانی
56.سەددام حسێن، جەلال تالەبانی، عیزەت دوری و فوئاد مەعسوم
57.شەهید حەمە ڕەش، مام جەلال و مەحمود سەنگاوی ساڵی 1987 لە کرماشان
58.عومەر دەبابە، نوری شاوەیس، جەلال تاڵەبانی و سەلامی مەلا سابیر
59.عەبدوڵڵا ئوجەلان، کۆسرەت ڕەسوڵ و جەلال تاڵەبانی
60.عەدنان موفتی و جەلال تاڵەبانی
61.عەدنان موفتی، سەید سەلیم بێخاڵی و مام جەلال
62.عەزيز محەمەد و مام جەلال
63.عەلی حەسەن مەجید، جەلال تاڵەبانی و عیزەت دوری
64.عەلی عەسکەری، جەلال تاڵەبانی و دکتۆر خالید
65.عەلی عەسکەری، مام جەلال و نەوشیروان مستەفا لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا
66.عەلی کەریمی و مام جەلال لەناوچەی خۆشناوەتی ساڵی 1983
67.فەرەیدون عەبدولقادر و دکتۆر قاسملو و مام جەلال
68.فەرەیدون عەبدولقادر و مام جەلال
69.قاسملۆ و جەلال تاڵەبانی
70.قاسملۆ و جەلال تاڵەبانی 2
71.لە ڕاستەوه مەجيدخان کوڕی حەمه ڕەشيدخانی بانه، شەهید عەلی عەسکەری، مام جەلال، نەناسراو، نەناسراو، مەلا عەبدوڵای گەڵاڵە
72.لەیلا زانا، جەلال تاڵەبانی و ئەحمەد تورک
73.مام جەلال بە ڕانکوچۆغە و کلێتەوە
74.مام جەلال سەردانی گۆڕی شەهیدان دەکات
75.مام جەلال لە کاتی گیپەخواردندا
76.مام جەلال لەگەڵ ملازم عومەر و شەهید ئازاد هەورامی و دلێری سەید مەجید دا
77.مام جەلال لەگەڵ هونەرمەندان بیژەن کامکار و عەدنان کەریم
78.مام جەلال و ئەشرەف تاڵەبانی و شێخ جەنگی
79.مام جەلال و خاڵەحاجی
80.مام جەلال و سەلامی مەلا سابیر
81.مام جەلال و شێخ قادری چوێسە
82.مام جەلال و شێرکۆ بێکەس لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی تۆفیق وەهبی بەگ
83.مام جەلال و عیزەت دوری
84.مام جەلال و فەرەیدون عەبدولقادر
85.مام جەلال و فەرەیدون عەبدولقادر و...
86.مام جەلال و قوبادی جەلیزادە ساڵی 1999
87.مام جەلال و مومتاز حەیدەری
88.مام جەلال و مەسعود بارزانی و عەزیز محەمەد ساڵی 1991 شەقڵاوا
89.مام جەلال و مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی لە مەراسیمی ناشتنی تۆفیق وەهبی لە چیای پیرەمەگروون
90.مام جەلال و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی هاوژینی
91.مام جەلال و کۆمەڵێ کەسایەتی
92.مام جەلال و کۆمەڵێک پێشمەرگە
93.مام جەلال و...
94.مام جەلال، نەوشیروان مستەفا و ئازاد هەورامی
95.محەمەد موکری، جەلال تاڵەبانی، عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ و قوبادی جەلیزادە.
96.مستەفا چاوڕەش لەگەڵ مام جەلال قەڵاچوالان 2002
97.مستەفا چاوڕەش و نەهاوەن حسەین حەسەن ی هاوسەری لەگەڵ مام جەلال
98.ملازم مەنسور حەفید، مام جەلال و شەهید ملازم محەمەد شەوقی
99.مولازم عومەر، جەلال تاڵەبانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و نەوشیروان مستەفا
100.مەحمود سەنگاوی و مام جەلال تاڵەبانی
101.مەسعود بارزانی، جەلال تالەبانی و عەزیز محەمەد
102.مەسعود بارزانی، جەلال تاڵەبانی و سامی عەبدولڕەحمان
103.مەسعود بارزانی، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جەلال تاڵەبانی و جەنەڕاڵێکی تورک لە باشووری کوردستان
104.مەسعود بەرزانی و مام جەلال و.
105.مەلا بەختیار، جەلال تاڵەبانی، عەبدوڵڵا موهتەدی و شێخ عێزەدین حسێنی
106.نوری تاڵەبانی، جەلال تاڵەبانی و زۆزک ڕەواندوزی
107.نەوشیروان مستەفا، جەلال تاڵەبانی و ؟
108.نەوشیروان مستەفا، مەلا بەختیار و مام جەلال تاڵەبانی
109.هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، زەکەریا عەبدوڵڵا و جەلال تاڵەبانی (مام جەلال)
110.هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، قاسملو، جەلال تاڵەبانی، شێخ عێزەدین حسێنی و...
111.هەژار موکريانی و مستەفا بارزانی و ..
112.وێنەيەکی دەگمەنی مام جەلال
113.وێنەی خێزانی ماڵی ئیبراهیم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانی لە لەندەن
114.وێنەیەکی مام جەلال لە کاتی شۆڕشی شاخیدا
115.وێنەیەکی مام جەلال و وەسفیە بەنی وەیس
116.وێنەیەکی مام جەلال و کۆمەڵێک خوێندکاری کورد لە یەکێتی سۆڤێت 1957
117.وێنەیەکی کۆنی مەلا مستەفا و مام جەلال
118.کرێس کۆچێرا و مام جەلال تاڵەبانی
119.کەمال خۆشناو، جەلال تاڵەبانی و ملازم عومەر
120.کەمال فوئاد و مام جەلال و عیسمەت شەریف لە بەغداد ساڵی 1960
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.01-06-1975
2.03-10-2017
3.07-10-2017
ڤیدیۆ
1.جەلال تاڵەبانی لە بەغداد ساڵی 1963
2.مام جەلال باس لە دروستکردنی سەکۆی ئازادی دەکات لە پاڕکی ئازادیی شاری سلێمانی
3.ڕووبەڕوویەکی مام جەلال لە گوندی ناوزەنگ
کارە هونەرییەکان
1.پۆرترێتێکی مام جەلال کە بە وێنەی 1183 شەهیدی یەکێتی دروستکراوە
کلتوور - گاڵتەوگەپ
1.کورد و دیموکراسی
کورتەباس
1.بۆ نەوشیروان مستەفا و تاڵەبانی کۆمەڵەیان حەلکرد؟
2.چاکەکردن دەبێ تا سەربێ (ألإحْسانُ بِالتَمامِ)
3.چوونی مام جەلال و عادل موراد بۆ هۆڵەندا ساڵی 1976
4.چیرۆکی نوێژەکەی مام جەلال و مەلا عوسمان عەبدولعزیز
5.حوشتری دادوەر
6.سەرۆک مام جەلال ئه و ڕابەرەی کە جێگەی پڕناکرێتەوە
7.لۆ لێمان دەدەی؟ کەممان هێنایە درەنگ هاتینە؟
8.نامەی مستەفا چاوڕەش بۆ مام جەلال
9.ڕامانی مام
[زۆرتر...]
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1933
ڕۆژی کۆچی دوایی: 03-10-2017 (84 ساڵ)
جۆری کەس: کەسایەتی
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): ئەڵمانیا
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-02-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-07-2023 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 154,183 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.160 KB 03-10-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کوورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لەنێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکییەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
حەمە ساڵح عەبدوڵڵا ڕەحیم
ناو: حەمە ساڵح
نازناو: ساڵح کارگەچی
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1934
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-09-1984
شوێنی لەدایکبوون: سەرگەڵو
ژیاننامە
ساڵح کارگەچی ناوی تەواوی (حەمە ساڵح عەبدوڵڵا ڕەحیم) ە، گۆرانیبێژێکی دەنگ خۆش و نیشتمانپەروەر بووە، لە ساڵی 1934 لە خێزانێکی هەژاری گوندی سەرگەڵو ی ماوەت لە دایکبووە. دایکی ناوی خانم بووە، خەڵکی نەمەشیری ناوچەی بانە یە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە کاتی گرانی گەورەدا هاتۆتە ئەمدی و لە لادێی سەرگەڵو نیشتەجێ بووە، لەوێ لەگەڵ باوکی ساڵح ژیانی هاوسەری پێکهێن
حەمە ساڵح عەبدوڵڵا ڕەحیم
عەبدولقادر مستەفا
هونەرمەند (قادر مستەفا) ساڵی 1943 لە هەڵەبجە لەدایک بووە ساڵی 1964 خانەی مامۆستایانی سلێمانی تەواوکردووە ساڵی 1956 بۆ یەکەمجار چووەتە سەر تەختەی شانۆ وەک ئەکتەر لە شانۆگەری (ئۆتێللۆ) ڕۆڵی بینیوە ساڵی 1959 لە ناوچەی قەرەداغ لە شانۆگەری (کۆتایی زۆردار) بەشداری کردووە دواتر لەبەر بارودۆخی ئەوسای کوردستان چالاکییەکانی کەم بووەتەوە تا ساڵی 1970 ساڵی 1971 بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی سلێمانی ساڵی 1975 چووەتە چالاکی قوتابخانەکان ساڵی 1984 بووەتە بەڕێوەبەری چالاکی هونەری ئەندامی دەستەی بەڕ
عەبدولقادر مستەفا
زارا محەمەدی
ناو: زارا محەمەدی
نازناو: دایکی زمانی کوردی-زارای نیشتمان
ساڵی لەدایکبوون: 1990
شوێنی لەدایکبوون: سنە
ساڵی دەستبەسەرکردن: 2019
ڕۆژی ئازادکردن: 10-02-2023
ژیاننامە
زارا محەمەدی ناسراو بە (دایکی زمانی کوردی) ، لە ساڵی 1990 لە گوندی سەراوڵەی، شارۆچکەی دێولانی سەر بە پارێزگای سنە لەدایکبووە. بڕوانامەی ماستەری لە جوگرافیای سیاسی زانکۆی سنە وەرگرتووە، و وەکوو مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردی، منداڵانی کوردی شاری سنە و شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری شاری سنەی فێری خوێندن و نووسینی زمانی کوردی کردو
زارا محەمەدی
ژینانامە - وەشانی 1
ناونیشانی پەڕتووک: ژینانامە
لیستی تەواوی ئەو گەشمردانەیە کە لە شۆڕشی ژینا لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆرکراون
ئەم بایندەرە، سەرئەنجامی کاری بەردەوامی چەند ساڵەی ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیایە. بەبڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە کوردیپێدیا هیچ دەستکەوتێکی ماددی پەیداناکات. تکایە لە کاتی سوودوەرگرتن لەم بایندەرە لە تۆژینەوە و نووسینەکانتاندا، ئاماژە بە ناوی ئەم بایندەرە، ژمارەی وەشان، ساڵی دەرچوون و کوردیپێدیا بکەن.
جۆری چاپ: دیجیتاڵ
دەزگای پەخش: ڕێکخراوی کوردیپێدیا[1]
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: 1
ئە
ژینانامە - وەشانی 1
بابەتی نوێ
دیوانی میرزا ئەحمەدی داواشی
ناونیشانی پەرتووک: دیوانی میرزا ئەحمەدی داواشی
ناوی نووسەر: میرزا ئەحمەد داواشی
کۆکردنەوەی: حسێن محەمەدی
پێداچوونەوەی: حەبیبوڵڵا کەریمی
شوێنی چاپ: تاران
چاپخانە: نەشر ئیحسان
ساڵی چاپ: 1389 (2010
دیوانی میرزا ئەحمەدی داواشی
خیانەتی جولەکە بەرامبەر بە کورد
ناونیشانی پەرتووک: خیانەتی جوولەکە بەرانبەر بە کورد
نووسەر: نادیار. [1]
خیانەتی جولەکە بەرامبەر بە کورد
مەحموود ئەحمەد شەنگە
ناو: مەحموود
نازناو: مەحموود ئەحمەد شەنگە
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1922
ساڵی کۆچی دوایی: 1956
شوێنی لەدایکبوون: ڕواندز
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
مەحموود ئەحمەد شەنگە، نووسە
مەحموود ئەحمەد شەنگە
ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
ناونیشانی توێژینەوە: ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
ناوی توێژەر: کاروان عەلی محەمەد-بەکالۆریۆس لە سینەما و شانۆ
سەرپەرشتیاری توێژینەوە: ئەکرەم فەرەیدون حەمەئەمین
جۆری تێز
ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
بۆنی باران
ناونیشانی پەرتووک: بۆنی باران
ناوی نووسەر: ڕێباز سالار-مام ڕێباز
چاپی دیجیتاڵیی. [1]
بۆنی باران
تێگەیشتن؛ کواین
ناونیشانی پەرتووک: تێگەیشتن؛ کواین
ناوی نووسەر: ساماڵ مانی
شوێنی چاپ: سلێمانی [1]
تێگەیشتن؛ کواین
سەرزەمینی مانا
ناونیشانی پەرتووک: سەرزەمینی مانا
ناوی نووسەر: ساماڵ مانی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
سەرزەمینی مانا
زاهیر ئاغای غەفووری و قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری
شوێن: کۆیە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراوە
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: زاهیر ئاغای غەفووری، قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری و منداڵەکانیش نەناسراون.
ناوی وێنەگر: نەزانراوە. [1]
زاهیر ئاغای غەفووری و قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری
هێرمان هیسە
ناونیشانی پەرتووک: هێرمان هیسە
ئامادەکردن و وەرگێڕانی: زانیار عەلی
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
هێرمان هیسە
ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
ناونیشانی پەرتووک: ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
ناوی نووسەر:فازیل شەوڕۆ
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم. 1]
ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
ئامار
بابەت 480,749
وێنە 98,667
پەرتووک PDF 17,772
فایلی پەیوەندیدار 83,497
ڤیدیۆ 1,047
میوانی ئامادە 46
ئەمڕۆ 8,443
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.141 چرکە!