شێرکۆ بێکەس
کوڕی
فایەق بێکەسفایەق بێکەس و
شەفیقە سەعیدشەفیقە سەعیدی وەستا حەسەنە و لە
02-05-194002-05-1940 لە گەڕەکی
گۆیژەگۆیژەی شاری
سلێمانیسلێمانی لە دایک بووە.
تەمەنی هەشت ساڵان بووە بێکەسی باوکی ساڵی 1948 کۆچی دوایی دەکات.
منداڵی و لاوێتی شێرکۆ بێکەس پڕ بووە لە ئازار و ژانی بێکەسی و نالەباری رەوشی ئابوری.
لە نێو هەلومەرجی سەخت و بێکەسیدا قۆناغی ئامادەیی تەواو کردووە.
تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە یەکەمین شیعری لە رۆژنامەی ژین بڵاو کردۆتەوە.
ساڵی 1965 دەبێت بە پێشمەرگە و لە رادیۆی دەنگی کوردستانی عێراق لە ئەشکەوتی سەردێمان دەست بە کار دەکات.
ساڵی 1968 یەکەمین کۆمەڵە شیعری بە ناوی تریفەی هەڵبەست بڵاو دەکاتەوە.
ساڵی 1969 لەگەڵ خاتوو نەسرین میرزا ژیانی هاوسەری پێک دەهێنێت.
لەگەڵ سێ هاوڕێی تری ئەدیب و نووسەریدا، حوسێن عارف، جەلال میرزا کەریم و کاکەمەم بۆتانی، ساڵی 1971 بەیانی روانگە لە پێناوی نوێکردنەوەی ئەدەب و نووسینی کوردی بڵاو دەکەنەوە.
ساڵی 1974 دووبارە دەبێتەوە بە پێشمەرگە.
پاش تێکچوونی شۆڕش بەرەو خواروی عێراق، شاری رومادی، دوردەخرێتەوە.
ساڵی 1979 دەگەڕێتەوە سلێمانی.
ساڵی 1984 بۆ پشتگیری شۆڕش و هێزی پێشمەرگە و هەروەها بۆ ئەوەی خۆی لە وەرگرتنی خەڵاتی (قادسیەی سەدام) بپارێزێت- جارێکی تر روو لە چیاکانی کوردستان دەکاتەوە و دەبێت بە پێشمەرگە.
ساڵی 1986 بە هۆی تێکچوونی باری خراپی کوردستان و هێرشە بێئامانەکانی کێمیابارانەوە، پێشنیازی بۆ دەکەن بەرەو دەرەوەی وەڵات بچێت.
ساڵی 1986 دەگاتە ئیتالیا.
ساڵی 1987 لە سوێد خەڵاتی تۆخۆڵسکی وەردەگرێت. خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو دەمی سوێت (ئیگڤار کالرسۆن)ەوە پێشکەش دەکرێت. پاشتر هەر لەو وەڵاتە دەمێنێتەوە و دەبێت بە هاووڵاتی سوێد.
ساڵی 1992 لە یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەبێت بە وەزیری رۆشنبیری.
ساڵی 1998 لەگەڵ کۆمەڵێ هاوڕێی نووسەر و رۆشنبیریدا دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم دروست دەکەن و دەبێت بە سەرۆکی ئەو دەزگایە.
ساڵی 2009 سەرجەمی بەرهەمەکانی لە هەشت هەزار لاپەڕەدا چاپ کرد.
شێرکۆ بێکەس خاوەنی دەیان کۆمەڵە شیعر و نزیکەی دە هەزار لاپەڕە شیعری رەنگا و رەنگە.
خاوەنی چەندین ئەزموونی جۆراوجۆرە لە نووسین شیعردا. ئەو بە شیعر شانۆنامە، پۆستەر، دەقی کراوە، داستان و گەلێ بەرهەمی تری ئەدەبی نووسیوە.
شیعری شێرکۆ بێکەس بۆ زۆر زمانی وەکو ئینگلیزی، فەرەنسی، ئەڵەمانی، ئیتاڵی، سوێدی، عەرەبی، تورکی، فارسی و هی تریش وەرگێڕدراون.
رۆژی
04-08-201304-08-2013 لە وەڵاتی سوێد و لە ئەنجامی نەخۆشیدا شێرکۆ کۆچی دوایی دەکات.
[1]