پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,096
Kuvat 105,462
Kirjat 19,110
Liittyvät tiedostot 96,122
Video 1,290
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
بێخود
Ryhmä: Elämäkerta | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
Sijoitus Kohde
5 Äänestys 4
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بێخود

بێخود
ناوی مەحمودە و کوڕی موفتی حاجی مەلا ئەمینی کوڕی مفتیی گەورە حاجی مەلا ئەحمەدی چاومارە کە ناوبانگی بە (پیرحەسەن) دەرکردووە. ئەمیش کوڕی مەلا مەحمودی دێلێژەیی پیرحەسەنی کوڕی مەلا ئەحمەدی دێلێژەیییە کە لە ساڵی (1206)ی کوچیدا کۆچی دوایی کردووە. ئەمیش کوڕی مەلا محەمەدی دێلێژەیییە کە بەناوبانگ بووە بە (مەلای گەورە) و لە ساڵی (1173)دا لە دێلێژە وەفاتی کردووە. ئەم زاتە خوێندنگەیەکی گەورەی هەبووە لە دێلێژە و هاوچەرخی شێخ (ڕضا)ی دێلێژە بووە.
مەلا (مەحمود) پیر حەسەنیی کوڕەزای مەلا محەمەدی گەورە، لای زانای بەناوبانگ (ابن الحاج)ی جێشانەیی خوێندوویەتی، وە پاش ئیجازە وەرگرتنی خوێندنگەیەکی گەورەی کردووەتەوە لە دێلێژە، وە پاش درووستکردنی شاری #سلێمانی# لە 1199 دا، چووەتە ئەوێ، وە لەگەڵ شێخ معروفی نۆدێییدا پێکەوە لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی دەرسیان وتووەتەوە. وادیارە پێکەوەش فەقێی لای (ابن الحاج) بوون.
ئەم زاتە سێ کوڕی زانای پایە بڵندی بووە: (مەلا حەسەن)، (مەلا حسێن)، مەلا ئەحمەد). مەلا حەسەنی ناردووەتە (مەرگە)ی پژدەر، وە مەلا حسێنی لە دێلێژە بەجێ هێشتووە وە مەلا ئەحمەدی لەگەڵ خۆی بردووەتە سلێمانی. وە بەم جۆرە باڵی زانستی بەسەر ئەو ناوچانەی کوردستاندا کێشاوە. ئەم زاتە لە ساڵی 1239 کۆچی دا کۆچی دوایی کردووە.
مەلا ئەحمەد کوڕی مەلا مەحمودی پیر حەسەنی، کە بەناوبانگ بووە بە (چاومار)، لای باوکی و لای شێخ معروفی نۆدێ و مەلا عەبدوڵڵای ڕەش خوێندوویەتی کە بەناوبانگ بووە بە (مەلا ڕەش) وە (شێخ الاسلام)ی بابانەکان بووە. ئیجازەشی لای شێخ معروفی نۆدێ وەرگرتووە. ئەم زاتە لە مزگەوتی مفتی دا دەرسی وتوەتەوە لە خۆی درووستی کردووە، وە دەکەوێتە نزیکی بەردەرکی سەرای ئێستای سلێمانی، وە خوێندنگەیەکی گەورەشی بووە. ئێستا جێگای ئەو خوێندنگەیە و ماڵی مەلا ئەحمەد خۆی، ئوتێل و دووکانەکانی (حاجی برایم ئاغایە)، زانایانی بەناوبانگی وەک مەلایی #پێنجوێن#ی و مفتی زەهاوی و شێخ ئەحمەد فائز لای ئەم زاتە خوێندوویانە. لە ساڵی 1255 کوچی دا بووە بە (ڕئیس المدرسین)ی سلێمانی، وە لە ساڵی 1279 کوچی دا پایەی مفتییەتیی دراوەتێ، وە لە ڕەجەبی ساڵی 1288 کۆچی دا لە حیجاز کۆچی دوایی کردووە.
لە پاش وەفاتی (چاومار) حاجی مەلا ئەمینی کوڕی جێگای دەگرێتەوە، وە لە 1303 دا بووە بە حاکمی سلێمانی، وە لە ساڵی 1307 کۆچی دا بووە بە مفتی و مەدالیای مەجیدیی دراوەتێ و، کراوە بە وەکیلی دائیرەی مەشیخەتی ئیسلامی لە سلێمانیدا. ئەم زاتە لە 1315 کۆچی دا کۆچی دوایی کردووە. گەلێک نووسراوی بەنرخی هەیە.
پاش حاجی مەلا ئەمین، مەلا عەبدولعەزیزی کوڕە گەورەی دەبێت بە مفتی سلێمانی، کە لەو کاتە دا ئەمەنی 21 ساڵ بوو، بەڵام پایەیەکی زانستیی بەرزی هەبووە. وە هەر بەهۆی ئەو پایەی زانستییەوە کراوە بە ئەندامی کۆڕی زانیاری (المجمع العلمی)ی دەوڵەتی عوسمانی، و مەدالیای مەجیدی پێدراوە، وە گەلێ ئەرکی گەورەی تری پێ سپێراوە وەک سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی مەعاریفی سلێمانی و، حاکمیەتی و وەکالەتی دائیرەی مەشێخەتی ئیسلامی لە دەوڵەتی عوسمانیدا کە مەرکەزەکەی لە ئەستەمبووڵ بووە، هەروەها بەهۆی پایەی زانستییەوە کاربەدەستانی دائیرەی مەشێخەتی ئیسلامی ویستوویانە لە خۆیانی نزیک خەنەوە، وە لە ساڵی 1318 کۆچی کردوویانە بە مفتی (بۆرسە)، بەڵام نەچووە. وە لە ساڵی 1320 کۆچیش دا کردوویانە بە مفتی (ئەدڕنە)، بەڵام ئەوەشی نەویستوە.
کە ئینگلیزەکانیش سلێمانی یان داگیرکرد، مفتی بەربەرەکانێیەکی توندی کردن. لەبەر ئەوە بەتوندی لەگەڵی جووڵانەتەوە و هەموو ئەو فرمانانەیان لێسەندووەتەوە کە پێی سپێرابوو.
پاش دامەزرانی حوکوومەتی خۆماڵیش، مفتی هەر بەردوام بوو لە بەجێهێنانی ئەرکە ئایینییەکانی سەرشانیدا بۆ خزمەتی ئیسلام و موسوڵمانان، وە سەردەمێک سەرۆکی لقی کۆمەڵی (الهدایة الاسلامیة) بوو لە سلێمانی.
ئەم زاتە لە (5 ی شوال)ی 1366 کۆچی، ڕێکەوتی 20-08-1947 دا ئەم جیهانەی بەجێهێشت.
(بێخود) یش لە ساڵی 1296 کۆچی دا هاتووەتە دونیاوە (2)، وە لای زانایانی ناوداری ئەو سەردەمەی سلێمانی خوێندنی تەواوکردووە. وە لە ساڵی 1900 زاینی دا کراوە بە حاکمی #هەڵەبجە#، وە لەگەڵ مامۆستایان (ڕفیق حلیمی) و (زێوەر) دا خوا لێیان خۆش بێ دا مامۆستایەتیی کردووە، بێ ئەوەی بەرابەر بەوە هیچ مانگانەیەک وەربگرێ.
پێش کۆچی دوایی مفتیی کاکی، چەند ساڵێکی لە هەڵەبجە بەسەربردووە. ئەوجا گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، وە تا مردنی لە جێگاکەی ئەودا مفتی بووە.
کاتژمێر سێ و چارەکی پاش نیوەڕۆی 25-08-1955 بەرانبەر بە (1376ی کۆچی) بۆ یەکجاری ماڵاوایی کرد. بە کۆچی دوای ئەم زاتە سەرچاوەیەکی تری شعیری کلاسیکی کوردی وشک بوو..
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 24,667 kertaa
HashTag
Lähteet
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 124
پەرتووکخانە
ژیاننامە
2. Bekhud
هۆنراوە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1879
ڕۆژی کۆچی دوایی: 25-08-1955 (76 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-02-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 24,667 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.117 KB 09-02-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,096
Kuvat 105,462
Kirjat 19,110
Liittyvät tiedostot 96,122
Video 1,290
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.781 toinen!