ناو: هاوتا
ناوی باوک: ئەسعەد
ساڵی لەدایکبوون: 1961
ساڵ و ڕۆژی کۆچی دوایی: #07-04-2022#
ژیاننامە
ناوی تەواوی (هاوتا ئەسعەد مەجید) ە، ساڵی 1961 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری #هەولێر# لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی لەو گەڕەکە تەواوکردووە، دەرچووی ئامادەییە لە بەغدا لە ساڵی 1987، ساڵی 1983 چووەتە ناو بواری هونەریەوە بە گۆرانی (هەی شیرینێ و خانم) ، ساڵی 1988 لەگەڵ تیپی پاشای گەورە یەکەم کاسێتی بەناوی (هەر من ڕەنجەڕۆم) بڵاو کردووەتەوە، ساڵی 1992 دووەم ئەلبومی بەناوی (سەحەرە) تۆمار و بڵاو کردەوە، ساڵی 1993-1994 چەند گۆرانی و سروودێکی بەشێوەی تاک بڵاو کردووەتەوە لەوانە (ئەی خاکی چنراوم گوێم لێیە هاوار دەکەی بۆ کورد ساڵ ساڵی جارانە-بارکەن بڕۆن-دیسان قات و قڕە-کێ بەرپرسیارە) ، ساڵی 1995 لە وڵاتی سوید سێیەم ئەلبومی بەناوی (ئامۆزا) بڵاو کردووەتەوە، ساڵی 1996 چەند بەرهەمێکی بڵاو کردووەتەوە لەوانە (بارکەن بڕۆن-هۆیها) ، ساڵی 2009 چەندین گۆرانی ئایینی و نیشتمانی تۆمار کردووە، لە 07-04-2022 کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی بەحرکەی شاری هەولێر بەخاک سپێردرا.[1]
شەش منداڵی لە دوای خۆی بەجێهێشت بە ناوەکانی (ئەحمەد، هەستی، هاودەنگ یوسف، #محەمەد هاوتا ئەسعەد# و #کەژێ هاوتا#) .
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 72,081 ganger