ناوی کوردستان بۆ یەکەمجار لە سەدەی دوازدەمینی زایینەوە لەلایەن سوڵتان سەنجەری سەلجوقی، کە لەماوەی ساڵانی (511-557ک/1118-1157ز)دا دەسەڵاتی بەدەست بووە بەکارهاتووە، هەروەها گەڕیدەی ئیتاڵیش (مارکۆ پۆڵۆ 1254-1323)، یەکەم کەس بووە وشەی (کوردستان)ی لەنووسیندا بەکارهێناوە، دواتریش لەپەرتووکەکانی (جامع التواریخ) لەنووسینی (رەشید ئەلدین فەزلوڵڵا هەمەدانی) لەساڵەکانی (1310-1311ز) و (نزهة القلوب)ی مێژوونووسی ناوداری ئیسلامی (حەمەدوڵڵای قەزوێنی)دا، کە لەساڵی (750ک/1349ز)دا نووسیوێتی، ناوی کوردستان هاتووە.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 4,263 مرة