گروپێکی ئیسلامییە کە ساڵی 2001 لە کوردستان دامەزراوە و بەشێکە لە ڕێکخراوی قاعیدە و لەلایەن ئەمەریکاوە ناوی خراوەتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆرستەکانەوە. دوژمنێکی سەرسەختی یەکێتی بوون و لە گوندی حەمەی شارەزوور ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگەی یەکێتییان سەربڕی، هەر ئەمانیش بوون شەوکەتی حاجی موشیریان تیرۆرکرد. ئەمریکییەکان لە جەنگی ڕزگاریی ئێڕاقدا گورزێکی کاریگەری ئاسمانی و زەمینیی لێوەشاندن و ئاودیوی ئێران بوون.