ئاسۆس ئەحمەد هەردی
لەساڵی 1963 لەشاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی کۆلیژی ئەندازیاری میکانیکە و ساڵی 1987 بووەو بەپێشمەرگە و لەراپەرینەکەی بەهاری ساڵی 1991وە گەراوەتەوە بۆ ناوشار و لەوکاتەوە وەکو کەسێکی سەربەخۆ ماوەتەوە، ناوبراو بێجگە لەنووسینی سەدان وتار لەنێو رۆژنامە و گۆڤارەکاندا خاوەنی وەرگێرانی سی کتێبە کەدوانیان هی نووسەری ناسراو
ئیسماعیل بێشکچیئیسماعیل بێشکچییە و ئەوی تریشیان تایبەتە بەمێژووی ئەردەڵانییەکان. بەڕێوەبەری کۆمپانیای
ئاوێنەئاوێنەیە.
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی رۆژنامەی (
هاوڵاتیهاوڵاتی)و لە لە دامەزراندیەوە (05-11-2000) تا کۆتایی ساڵی پێنجەم (05-11-2005) سەرنووسەری هاولاتی بووە.
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی رۆژنامەی (ئاوێنە)و لە یەکەم رۆژی دەرچوونیەوە (03-01-2006) سەرنووسەری بووە تا (15-03-2009).
لە (12-12-2009)دا خەڵاتی (جوبران توینی) بۆ رۆژنامەگەریی ئازاد پەبەخشراوە.
⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!