لە 1285 دا لەدایک بووە. کوڕی ئەلپ ئەرغونە. لە پاش مردنی باوکی، بە فەرمانی (ئەبقاخان) ی کوڕی هۆلاکۆ، کراوە بە فەرمانڕەوای میرنشینی لوڕستان. بەڵام دەبووایە هەمیشە بە دووسەد سوارەوە هەر لەگەڵ ئەبقاخان خۆیدا بووایە. لە گەلێ شەڕ و جەنگدا یارمەتیی ئەبقاخانی داوە و ئەمیش زۆری خۆشویستووە و جێگەی باوەڕ و متمانەی بووە. ئەبقاخان، ناوچەکانی خوزستان و کوهگیلۆ و شاری فەیروزان و جەربادقانی پێبەخشیوە. پاش مردنی ئەبقاخان لە 1282، لای ئەحمەد خانیش ماوەتەوە و زۆر ڕێزی لێگیراوە. پاش کوژرانی ئەحمەد خان، ئەرغون خانی برازای چووەتە جێگەی و ئەمیش یوسف شای مەرەخەس کردووە و بەم شێوەیە ئەویش گەڕاوەتەوە سەر موڵک و ماڵی خۆی لە لوڕستان.