ناوی تەواوی یوسف کامیل بەدرخانە و کوڕی میر بەدرخان بەگ و برازای عەبدولرەزاق بەدرخانه، ساڵی 1872 لەدایکبووە. خوێندنی لە ئەستەمبوڵ و ژنێڤ و فەڕەنسا تەواو کردووە. تا ساڵی 1906 قایمقامی حەیفا بووە و دواتر بۆ دوڕگەی ڕۆدۆس دوور خراوەتەوە. کامیل بەدرخان لایەنگری ڕووسەکان بووە و هەر بە دنەدانی ئەمیش شێخ مەحمود ساڵی 1917 دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئۆکتۆبەر نامەی بۆ لێنین ناردووە. کامیل زمانەکانی کوردی، تورکی، فەڕەنسیی زانیوە. دوای سەرکەوتنی شۆڕشی بۆڵشەڤیکەکان لە ساڵی 1917 دا هەر تفلیس ماوەتەوە و سەرەتای ساڵی 1918 پێوەندیی لەگەڵ ئەتاشەی سەربازیی فەڕەنسیدا لە تفلیس، گرتووە.
ساڵی 1934 کۆچی دوایی کردووە.