لە ساڵی 1932 لە دایکبووە. دانیشتووی ستۆکهۆڵمە.
سەرۆکی ڕێکخراوی یونێسکۆ بووە لە سوێد
-جێگری سەرۆکی کۆمیتەی سوێدی – کوردی بووە کە لە ساڵی 1966 لە ستۆکهۆڵم بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد، دامەزرا.
چەندین کتێبی نووسیوە لە وانە:
Din släktingsaga (چیرۆکی خزمەکانت) کە باسی بیرەوەرییەکانی نەنکی دەکات.
چەوساوەکانی زەوی بە هاوبەشی لەگەڵ ئەندێرش کوونگ نووسیویەتی و بەشێکی تەرخان کراوە بۆ کوردستان، 1970.
ABC om Kurdistan لە ساڵی 2008 دا لە لایەن ئاپێکەوە چاپ کراوە.
سەرەرای دەیان وتار و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی، چەند وتارێکی بۆ یادی هەڵەبجە نووسیوە.