ئاکرێ
شارێکی باشووری کوردستانە. لەنێوان سێ چیادایە٬ خانووەکانی لەسەریەک بەداوێنی شاخەکاندا هەڵچوون. ئەمە دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی بە شارەکە بەخشیوە. ناوی
ئاکرێئاکرێ لە ئاگرەوە هاتووە کە لە پێش زاییندا موغێکی زەردەشتی لەوێ جێگیر بووە و ئاگری تێدا کردۆتەوە٬ ئیدی ناوی ئاگری - ئاکرێی بەسەردا بڕاوە. بە عەرەبی کردوویانە بە (عقرە). دانیشتوانی نێزیکەی 10000 کەس دەبێت. ئەم شارە مەڵبەندی کوردە حەمیدییەکان بووە. ماوەیەکیش لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی بادینان و پاشان میرنشینی
سۆرانسۆراندا بووە. شارێکی کۆن و مێژووییە و دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرێتیی مادەکان - میدیا. ئاکرێ بەناوبانگە بە سروشتی جوان و رازاوە و گەلێ درەختی میوە و باخ و باخاتی پڕ بەرهەمی هەیە. ئاکرێ سەر بە پارێزگای موسڵە و 95 کم دوورە لێوەی. ئەم دەڤەرە سێ ناوچەی هەیە کە (سورچی٬ عەشایەری ئەلسەبعە و بیرە) ن. دانیشتوانی هەموو دەڤەرەکە نێزیکەی 50000 هەزار کەس دەبێت.
⚠️ Cet article a été écrit en (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l''icône
pour ouvrir l''élément dans la langue originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!