شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە. لەنێوان سێ چیادایە٬ خانووەکانی لەسەریەک بەداوێنی شاخەکاندا هەڵچوون. ئەمە دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی بە شارەکە بەخشیوە.
ناوی #ئاکرێ# لە ئاگرەوە هاتووە کە لە پێش زاییندا موغێکی زەردەشتی لەوێ جێگیر بووە و ئاگری تێدا کردۆتەوە٬ ئیدی ناوی ئاگری - ئاکرێی بەسەردا بڕاوە. بە عەرەبی کردوویانە بە (عقرە) . دانیشتووانی نێزیکەی 10000 کەس دەبێت. ئەم شارە مەڵبەندی کوردە حەمیدییەکان بووە. ماوەیەکیش لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی بادینان و پاشان میرنشینی #سۆران#دا بووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1023/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=ئاکرێ=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1023/0003.JPG=KTML_Photo_End=
شارێکی کۆن و مێژووییە و درووستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرێتیی مادەکان - میدیا. ئاکرێ بەناوبانگە بە سرووشتی جوان و ڕازاوە و گەلێ درەختی میوە و باخ و باخاتی پڕ بەرهەمی هەیە. ئاکرێ سەر بە پارێزگای موسڵە و 95 کم دوورە لێوەی. ئەم دەڤەرە سێ ناوچەی هەیە کە (سوورچی٬ عەشایەری ئەلسەبعە و بیرە) ن. دانیشتووانی هەموو دەڤەرەکە نێزیکەی 50000 هەزار کەس دەبێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 34,623 times