کۆسرەت رەسوڵ عەلی
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی لە ساڵی 1952 لە گوندی
شیواشۆکشیواشۆکی گەورەی سەر بە شارەدێی(
تەقتەقتەقتەق)ی سنووری شارۆچکەی
کۆیەکۆیە لەدایک بووە.
هەر لەسەرەتای لاوێتی و قۆناغە کانی خوێندنەوە تێکەڵ بە کاری سیاسیی و خەباتی رزگاریخوازی گەلی کوردستان دەبێت و سەرەتای کاری سیاسیشی دەچێتە ریزی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و لە
شۆڕشی ئەیلولشۆڕشی ئەیلولی ساڵی 1974 دا بەشداری بەرچاوی دەبێت.
لە کۆتایی ساڵی 1975 دا پەیوەندیی بە ریزەکانی
کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانکۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانەوە دەکات ودەبێت بە سەرپەرشتکاری رێکخستن و کاروچالاکیەکانی خوێندکاران.
لە ساڵی 1976 دا کۆسرەت رەسوڵ یەکێک بووە لەو هەڤاڵانەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیان لە شاری کەرکوک دامەزراندووە. جمووجۆڵ و چالاکییەکانی لەو کاتەدا بووەتە هۆی ئەوەی لەساڵی 1977 دا لە لایەن رژێمی بەعسەوە زیندانی بکرێت، پاش ماوەیەکی زۆریش لە زیندانی و ئەشکەنجەدان یەکێک بووە لەو پێنج خۆڕاگرە ئازایەی کە هیچ جۆرە ئیعترافێکی نەکردووە و سەربەرزانە لەزیندان هاتووەتە دەرەوە.
لە ساڵی 1981 بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی رێکخستنەکانی ناوخۆی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان و لەهەمان کاتدا لێپرسراوی رێکخستنە نهێنییەکانی ناو شاری هەولێر بووە، کە چالاکی و جموجۆڵێکی سیاسی گەورە و بەرفراوانیان لەو شارەدا ئەنجامداوە.
لە کۆنفرانسی 3ی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان لە ساڵی 1983 دا بەئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا و دواتر بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەساڵی 1988 ەوە تاکو ساڵی 1991 ئەندامی ناوەندی کۆمەڵە بووە لێپرسراوی رێکخستنەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان بووە.
لە ساڵی 1984 بووە بە لێپرسراوی مەڵبەندی 4ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵی 1985 بە سەختی برینداربووە، دواتر لە ساڵی 1986 دا کە مەڵبەندەکانی 3 و 4 دەکرێن بەیەک مەڵبەند کۆسرەت دەبێتە لێپرسراوی مەڵبەندەکە تاکو ساڵی 1988، کە یەکێک بووە لە چالاکترین مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە ساڵی 1991 کە نەخشەی راپەڕین داڕێژرا لەلایەن بەرەی کوردستانی کە پێکهاتبوون لە هەموو هێزە سیاسیەکانی ئەو کاتی کوردستان، کۆسرەت رەسوڵ وەک ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی سەرپەرشتیکردنی ئازادکردنی شاری هەولێری پێ سپێردرا.
لە راپەڕینی ساڵی 1991دا کۆسرەت یەکێک بوو لە دیارترین ئەو سەرکردانەی کە رۆڵی بەرچاویان گێڕاوە لە ئازاد کردنی شاری کەرکوکدا.
لەساڵی 1991 دا بووە بەلێپرسراوی بەرەی کوردستانیی سنوری پارێزگای هەولێر، ساڵی 1992 بووە بە ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان و لەساڵی 1993 تاکو ساڵی 1996دەبێتە سەرۆکی دووەم کابینەی
ئەنجومەنی وەزیرانئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دواتریش بووە بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان-ئیدارەی سلێمانی تاکوو ساڵی 2001.
لە ساڵی 2001 بووە بە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە 21-06-2006 کۆسرەت وەک جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکرێت، هاوکات کۆسرەت جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
لە ماوەی دەست بەکار بوونیشی وەک جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، چەندین سەردانی رەسمی وڵاتانیشی کردووە کە دواهەمینیان سەردانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دیداری لەگەڵ بوش.
کۆسرەت رەسوڵ لە ساڵی 1977 هاوسەری گرتووە و دەبێتە خاوەنی شەش کوڕ و یەک کچ، کە دواتر سێ کوڕی شەهید دەبێت.
کۆسرەت رەسول زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسی بە باشی دەزانێت و شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی هەیە.
رۆژی 11-11-2017 باری تەندروستیی تێکچوو و لە سلێمانی نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا.
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!