پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,253
Kuvat 105,508
Kirjat 19,120
Liittyvät tiedostot 96,152
Video 1,296
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
تەها کەریمی
Ryhmä: Elämäkerta | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter1
Telegram2
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link4
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەها کەریمی

تەها کەریمی
تەها ئەحمەد شەریف، ناسراو بە (تەها کەریمی) ، ساڵی 1975 لە گوندی #بۆیەن#ی سەربە شاری #بانە#ی خۆرهەڵاتی کوردستان، لە بنەماڵەیەکی (وەرزێر) لەدایک بووە. دایکی ناوی (عادڵە فەتاحی) یە کە بە (عەیلێ) ناسراوە.
سەرەتا، خراوەتە بەر خوێندنی ئایینی، دواتر لەگەڵ دایەگەورە و باوەگەورەی و مامی (د. ڕەئووف کەریمی) دا، بۆ شاری بانە چووە، هەر لەوێ، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیی تەواوکردووە. هەر لە سەرەتاوە خولیای خوێندنەوەی هەبووە، بە هاوکاریی باوک و دایکی و بە ڕێنوێنیی مامی، جگە لە خوێندنی قوتابخانە، دەستی بە خوێندنەوەی بەرهەمە ئەدەبی و فیکری و مێژووییەکان کردووە و فێری زمانی کوردیش بووە، هەروەها حەزی بە دیوانی شاعیران: هێمن، هەژار، قانع، خەیام. کردووە.
ساڵی 1989، لە کردنەوەی (ئەنجوومەنی ئەدەبیی بانە) دا، کە لەو کاتە یەکەم ئەنجوومەنی ئەدەبیی بانە بووە، بەشدار بووە. هەر لە شاری بانە، پەیوەندی و دۆستایەتیی لەگەڵ نووسەران و چالاکانی وەک #عەتا نەهایی# و #کەریم دافعی# بەستووە.
ئەم تێکەڵبوونەوەیەی بە جیهانی ئەدەبی و ئاڵۆزی ژیانی کۆمەڵایەتی، وای لە تەها کردووە دەست بە نووسین بکا و یەکەمجار بە چیرۆکی (سەمای فریشتەی ڕاستی) دەستی پێ کردووە وەک یەکەم بەرهەمی لە (گۆڤاری سروە- ساڵی 1996) دا بڵاو بووەتەوە.
ساڵی 1994، لە (بەشی پەرستاری- تەکنیسیەنی نەشتەرگەری) ی (زانکۆی پزیشکیی گەیلان) ی شاری (ڕەشت) وەرگیراوە و دوای دوو ساڵ تەواوی کردووە.
ساڵی 1997، بەشداری لە خولێکی ڕاهێنانی یەک ساڵەی (ئەنجوومەنی سینەمای جەوان) دا لە شاری #کرماشان# کردووە. بەمەش لە خولیاکانی نزیک بووەتەوە و هەر لە ساڵی 1997دا، یەکەم سیناریۆی بە ناوی (گەلاوێژ) ەوە نووسیوە کە لە (فیستیڤاڵی فیلمی ڕوستا- ئێران) دا، خەڵاتی سێیەمی سیناریۆی وەرگرتووە.
ساڵی 1998، دووەم سیناریۆی بەناوی (دووبارە هەر سبەینێ) نووسیوە کە لە فیستیڤاڵی سینەمای گەنجان لە تاران وەرگیراوە و چاپ و بڵاوکراوەتەوە. ئەمانە سەرەتایەک بوون بۆ درووستکردنی یەکەم کوورتەفیلمی بەناوی (من و تۆ) وە کە پێش چوونە زانکۆ بەرهەم هاتووه.
ساڵی 1999 و بۆ ماوەی شەش مانگ لە نەخۆشخانەی شاری بانە کاری کردووە، کاتێک هەلی کارەکەی بۆ نوێ نەکراوەتەوە، دووبارە هەوڵی خوێندنی داوە و ساڵانی 2000- 2004، زانکۆی هونەریی تاران- کۆلێژی سینەما و شانۆ، بە فیلمی #کوێستانی سپی#، بە پلەی بیست لە بیست بڕوانامە (بەکالۆریۆس) ی بەدەست هێناوە، لە ماوەی خوێندکاریی زانکۆدا، چوار کوورتەفیلمی (وڵاتی گوڵەبەڕۆژەکان، سەمای مروارییەکان، سنووری ژین، زریان) ی بەرهەم هێناوە.
تەها لە هەوڵی جیدیدا بووە بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی سینەمایی و بۆ ئەو مەبەستەش ساڵی 2006، بەرەو هەرێمی کوردستان هاتووە و بە هاوکاریی ڕێکخراوی (منداڵپارێزی کوردستان) ، بەشی (سینەماتیک) ی لە (سەنتەری گەنجان) ی شاری #سلێمانی# دامەزراندووە، دواتریش لە ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ) دا، هەر بەم ناوەوە ستوونێکی بڵاو کردووەتەوە.
ساڵی 2008، لەگەڵ خاتوو (ئەوین شەریفی) دا خێزانی پێک هێناوە و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە. ماوەی نێوان ساڵانی 2006 - 2013، کۆمەڵێک کاری هونەریی (درامی و دیکۆمێنت) ی بە ئەنجام گەیاندووە، کە هەموویان بە شێوازێکی جیاواز ڕاستییەکانی ژیان و مێژووی کۆمەڵایەتیی خەڵکی کوردستان و ناوچەکەیان نیشان داوە... هەندێکیان لە ئاستی کوردستان و دەرەوەدا، چەند خەڵاتێکیان بەدەست هێناوە، هەروەها زۆربەی کارەکانی، لە فیستیڤاڵ و چالاکییە هونەری و کەلتوورییەکاندا، جێی تایبەت و شایستەیان بەدەست هێناوە.
لە دوا ئێوارەی کارکردنی لە فیلمی دیکۆمێنتی (دەستنووسەکانمان) دا، بەرەو ماڵ گەڕاوەتەوە و دەمژمێر 8ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە (29ی ئایاری 2013) لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا، لەسەر شەقامی ئیبراهیم پاشای شاری سلێمانی، ماڵئاوایی لە ژیان و هونەری سینەما کردووە.
تەرمەکەی دوای ئەم مەرگەساتە، بە بەشداریی دۆست و خۆشەویستانی تەها و خەمخۆرانی هونەر، لە شاری سلێمانییەوە بەرەو زێدی خۆی بەڕێ کراوە و لە یەک کاتدا بنەماڵەکەی لە شاری (بانە) و دۆستانیشی لە شاری (سلێمانی) ، پرسەیان بۆ گێڕاوە.
سەرچاوە: پەڕتووکی (#تەها کەریمی.. ئەفسانەی سپیدارێک#) ..ئامادەکردنی: بوار نوورەدین.. لەبڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی-2013
ئادان [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 70,702 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | ئادان
فایلی پەیوەندیدار: 7
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 07-01-1975
ڕۆژی کۆچی دوایی: 29-05-2013 (38 ساڵ)
جۆری کەس: چیرۆکنووس
جۆری کەس: سینەماکار
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): بانە
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-01-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 30-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 70,702 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.343 KB 30-05-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
فایلی وێنە 1.0.28 KB 29-05-2023 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.19 KB 01-01-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,253
Kuvat 105,508
Kirjat 19,120
Liittyvät tiedostot 96,152
Video 1,296
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.078 toinen!