ئەستێرە کەریم
ژیاننامە
ئەستێرە کەریمئەستێرە کەریم لە 29-01-1983 لە شاری
سلێمانیسلێمانی لە دایک بووە و کچی پیاوێکی ڕۆشنبیری شاری سلێمانیە و ناسراون بە کەریم عومەرە سوری عەرەبانچی.. باوکی لە ژیاندا نەماوە بە نەخۆشی شێرپەنجە و خاوەنی دایک و برایەک و دوو خوشکە. ئەستێرە سێیەمین منداڵە لە نێوانی خوشک و براکانیدا. ناوبراو لە بنەماڵەیەکی بەهرەمەند گەورە بووە و خوشکەزای هونەرمەندی گەورەی کورد
عومەر چاوشینعومەر چاوشینە کە پەنجا ساڵ خزمەتی شانۆی کوردی کردو پێگەی ژنانی پڕکردبووەوە.
چالاکی
ئەستێرە کەریم منداڵێکی لێهاتوو زیرەک بووە لە ساڵی 1992 وەکو پێشکەشکاری بەرنامەی پەپولەکان لە کوردستان تی ڤی کەناڵی مەرکەزی دەست بە کار بوو، یەکەمین منداڵ و کچی کوردە لە باشوری کوردستان دەست بەکاربووە لە شاشەی کوردی..خوێندنی سەرەتایی لە شاری سلێمانی تەواو کرد و بە هۆی
شەڕی ناوخۆشەڕی ناوخۆ و ململانێی سیاسی ساڵی 1996 ئاوارە بووە لەگەڵ خانەوادەکەی و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک ڕوودەکەنە ووڵاتی سوریا. دوای ئەوە دەگەڕێنەوە شاری
هەولێرهەولێر و ژیانی خوێندن و کاری ڕاگەیاندنی خۆی دەست پێدەکاتەوە و بەردەوام دەبێت. دواتر وەک بێژەری سیاسی بەردەوام دەبێت لە کوردستان تی ڤی کەناڵی ئاسمانی و وەکو یەکەم بێژەری سیاسی بەشی کوردی لە کەناڵی عەشتار تی ڤی کاردەکات...
لە قۆناغی خوێندندا گەیشتە پۆلی دوانزە و لە تاقیکردنەوەکان دەرنەچوو چیتر درێژەی بە خوێندن نەدا. دووجار هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی کوڕێکی شیرینە بەناوی سان. لە ساڵی 2006 بڕیاری کۆتایی جێهێشتنی کوردستانی داوە بۆ ئەوەی سانی کوڕی ژیانی وەک مناڵی ژیانی خۆی نەبێت! ئێستا لەگەڵ سان لە ووڵاتی سوید مافی پەنابەرێتی وەرگرتووە و ژیان دەباتە سەر وەک هەر کەسێکی تر.
ئەستێرە کەریم و کارو ئامانجی
لە 15-09-2016 بڕیاری چالاک بوونی دا لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە و لە 16-03-2017 یەکەم پەخشی لایڤی خۆی دەست پێکرد لە ڕۆژی کیمیابارانی
هەڵەبجەهەڵەبجەدا، بۆ شکاندنی تابۆکان و یاخی بوون لە کۆمەڵگا.ئەستێرە کەریم کە لە رێگەی سۆسیال میدیاوە، بە گژ کولتووری داڕزیوی کۆمەڵگە و ترادیسیۆنە کۆمەڵایەتییەکانی کوردەوارییدا دەچێتەوە کە زادەی کولتووری فیوداڵی و خێڵەکی و ئاینین. یاخیبوونی ئەم ژنە، تووڕەبوونەکانی، یەک فاکت نیشان دەدات کە کۆمەڵگەی کوردیی، کۆمەڵگەیەکە خەسێنەرە بۆ تاک بەتایبەتی بۆ تاکی ژن، چوونکە هەموو پەنجەرەکانی ئازادیی بەرووی ئه و کائینە زیندووەدا داخستووە کە مێینەیە. هاوارەکانی بریتییە لە حەسرەتی بێدەنگ و خەفەکراوی هەر ژنێکی کورد. ئه و کارەی ئەستێرە دەیکات، ئه و کاردانەوەشی بەرانبەری هەیە، دیمەنی شەڕێکی نەبڕاوەی نێوان هەردوو دیدگای نوێ و کۆنە، شەڕی جێلەقکردنی کولتووری ساناتۆس و جێگیرکردنی کولتووری ئیرۆسە، زاڵکردنی مرۆڤسالارییە بەسەر گەورەسالاریی و پیاوسالاریی و حزبسالاریی. بەهەمەحاڵ ئه و شەڕەی ئەستێرە هەڵیگرساندووە لە دژی پەیکەری فەرهەنگی دواکەوتووی کۆمەڵگە، شەڕی هەر هەموو ئه و مرۆڤانەیە خەون بە ئازادیی و نوێباوییەوە دەبینن، هەر لەم روانگەوە پێی وایە دەبێت هەموومان بە فۆرم و بەگوێرەی وزەی خۆمان بچینە ئه و شەڕەوە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە ترادیسیۆن کە تیایدا مرۆڤ پێشنۆرە و سترۆکتۆر بێت.
[1][2]