ساڵی 1944 لە #خانەقین# لەدایکبووە، دەرچووی خانەی مامۆستایانی بەعقوبەیە.
ساڵانێک مامۆستای پەروەردەی هونەر بووە لە قوتابخانەکانی #سلێمانی# و ئەندامی کۆمەڵەی شێوەکارانی ئێڕاق و شێوەکارانی جیهان بووە، لە 1992-1998 بەڕێوبەری هونەری شێوەکاری بووە لە #وەزارەتی ڕۆشنبیری# حکومەتی هەرێم، چەندین پێشانگای کردۆتەوە لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا.
هەر لە سلێمانی هاوسەرگیریی لەگەڵ خاتووو #گەزیزە عومەر عەلی# ئەمین کردووە.
ئیسماعیل خەیات، پاش خانەنشینبوونی هەر خەرکی کاری هونەری بوو. بەڵام لە ساڵانی دواییی تەمەنیدا تووشی نەخۆشیی درێژخایەن بوو و بەهۆیەوە ماوەیەکی زۆر لە کاری هونەری دوورکەوتەوە تا لە ڕۆژی #20-10-2022# بەهۆی هەمان نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 31,842 car bînrawe