رێکخراوی موجاهیدینی خەلق بەرهەڵستکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەو و لە ساڵی 1965 دامەزراوە بە مەبەستی ڕووخانی ڕژێمی شا لە ئێران و لە لایەن ئەمەریکاوە ناوی خراوەتە ناو لیستی ڕەشی تیرۆرەوە.
رێکخراوەکە بەشێکە لە ئەنجومەنی نیشتمانی بەرەنگاری ئێران و ئەو ئەنجومەنە لە شێوەی پەڕڵەمانێکی بەرهەڵستکارانی ئێرانە و لە دەرەوە کارەکانی ڕادەپەرِێنێ.
چەکدارەکانی ئەو ڕێکخراوە لە ساڵانی شەرِی عێراق ئێران هاوپەیمانی ڕژێمی بەعس بوون و لە سەرکوتکردنی ڕاپەرِینی خەڵکی کوردستان و شیعەکانی باشوور لە ساڵی 1991 ڕۆڵێکی کارای گێرِا و لە ناوچەکانی گەرمیان ئۆپراسیۆنی مرواریدی ئەنجامدا کە بە هۆیەوە دەیان هاوڵاتی کورد و گەنج و لاوی کردە قوربانی.