دەستەیەکی چەکدارن کە لە سەرانسەری تورکیە و خوارووی ئەووڵاتە و سەرووی عێراق خەریکی شەڕن. ڕوون نییە کە ئەورێکخراوە گرێدروای کام حیزبی کوردییە بەڵام دەڵێن (تاک) لە پارتی کرێکارانی کوردستان جیابووەتەوە چونکە لەهێندێک لە تاکتیکەکانی ئەو پارتە ناڕازی بوون.
زۆرتری هێرشەکانی ئەورێکخراوە لەوشوێنانەیە کە گەریدەکان لەوێ دەژین بۆوێنە ئیستانبوڵ، ئانکارا و ناوچەکانی قەڕاغ دەریای خوارووی ئەووڵاته. لەماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2006، ئەورێکخراوە ڕایگەیاندووە کە بەرپرسی هەشت بۆمبادانان بووە کە لەواندا دوو کەس کوژران و 47 کەس بریندار بوون.
)تاک) داوای سەربەخۆیی بۆ کوردستان دەکات و لە ساڵی 2004 دامەزراوه. هێندێک کەس دەڵێن کە (تاک) وەک دۆستی PKK. وایه، هەندێکیش دەڵێن تەواو سەربەخۆیە و پێوەندییەکی لەگەڵ PKK. نییە و ئەگەر هەشی بێ پێوەندییەکییەکە زۆر سسته. ڕابەرانی PKK. دەڵێن ئەوان هیچ کۆنترۆڵییەکیان لەسەر ئەورێکخراوە (تاک) نییه.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 8,130 times
Write your comment about this item!