پێنجوێن
پێنجوێن دەکەوێتە 105 کم رۆژهەڵاتی
سلێمانیسلێمانی و (15کم) لەسنوری ئیرانەوە دوورە، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 20 هەزار کەسە و بەپێی ئامارەکانی
یەکێتی کەمئەندامانی کوردستانیەکێتی کەمئەندامانی کوردستان، لە شارەکەدا 475 کەمئەندام هەیە. هەروەها بەگوندەکانی چوار دەورییەوە ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگاتە 40 هەزار کەس و ژمارەی کەمئەندامەکانیشی لە هەزار کەس زیاتر دەبێت.
پێنجوێن ساڵی 1950 کراوە بە مەڵبەندی قەزا و ئیتر لەرووی ئاوەدانییەوە زیاتر گەشەیکردووە، هەموو دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و پێداویستییەکانی ژیانی شارستانی تێدا بووە بۆ نموونە: فەرمانگە حکومییەکان، میوانخانە، گەرماو.
لەئێستاشدا پێنجوێن نەخۆشخانەیەکی گەورەو قوتابخانە و باخچەی تێدایەو پێش ماوەیەکیش بانکێکی تیادا کرایەوە. هەروەها 24 کاتژمێر کارەبای حکومی هەیە کە لە ئێرانەوە راکێشراوە و تۆری ئاو و ئاوەڕۆشی تێدایە، زۆربەی شەقامەکانیشی قیرتاوکراون.
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!