پێنجوێن دەکەوێتە 105کم، ڕۆژهەڵاتی #سلێمانی# و (15کم) لە سنووری ئیرانەوە دوورە، ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 20 هەزار کەسە و بەپێی ئامارەکانی #یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان#، لە شارەکەدا 475 کەمئەندام هەیە. هەروەها بە گوندەکانی چوار دەورییەوە ژمارەی دانیشتووانەکەی دەگاتە 40 هەزار کەس و ژمارەی کەمئەندامەکانیشی لە هەزار کەس زیاتر دەبێت.
پێنجوێن ساڵی 1950 کراوە بە مەڵبەندی شارۆچکە و ئیتر لە ڕووی ئاوەدانییەوە زیاتر گەشەی کردووە، هەموو دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و پێداویستییەکانی ژیانی شارستانی تێدا بووە بۆ نموونە: فەرمانگە حکومییەکان، میوانخانە، گەرماو.
لەئێستاشدا پێنجوێن نەخۆشخانەیەکی گەورە و قوتابخانە و باخچەی تێدایە و پێش ماوەیەکیش بانکێکی تیادا کرایەوە. هەروەها 24 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەیە، و تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆشی تێدایە، زۆربەی شەقامەکانیشی قیرتاو کراون. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 40,029 keer bekeken