خانەنشینی فەرهەنگی و لە سیما ناسراوەکانی ناوچەی #سەقز#ە بەتایبەت لەنێو (سنفی) پەروەردە و ڕاهێنان دا کە ساڵانێکی زۆرە بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بووە کوڕان و کچانی ناوچەی سەقز لە باری زانستییەوە پەروەردە بکات، مامۆستا محێدینی شاکری لەدایک بوی مانگی بانەمەڕی ساڵی 1316 هەتاوی گوندی کارێزەیە کە لەگەڵ شاری سەقز تەنیا 6 کیلۆمەتر مەودایەتی و لە ڕۆژهەڵاتی سەقزدا هەڵکەوتووە، مامۆستا لە تەمەنی حەوت ساڵیدا چوەتە خزمەت پیاوانی ئایینی و شێخانی ناوداری گوندی (دۆزەغەرە) کە ماوەیەک لەو تەکیە و بارەگایەدا بەردی بناغەی خوێندنی لەلایەن ئەو زاتە پاکانەوە لە هەرێمی بیروهۆشیدا دامەزراوە و بوەتە هۆی گەشەکردنی، هەر بۆیە بوێرانە و ژیرانە هەنگاوی هەڵگرت و بەرەو شاری سەقز بۆ خوێندنی زیاتر کەوتە ڕێ و لە ساڵی 1329 هەتاوی دا لەکاتی سارد و سەرما لە ماڵی کوڕە پوورێکی مەنزڵی بووە و لە هەوا خۆشیشدا لەنێوان کارێزە و سەقزدا ئێوارە و بەیانی هاتوچۆیکردووە دوو زستانی کە هەوا زۆر سارد بوو چوەتەوە خزمەت عالمانی دۆزەغەرە هەتا توانیویەتی بڕوانامەی سیکل وەربگرێت و دواتر لە ساڵی 1335 هەتاویدا چوەتە دانشسەرای موقەدەماتی لە شاری #سنە# کە بۆ بەختی ڕەشی ئەو لەو دووساڵەدا واتە 1335، 1336 هەتاوی دانشسەرا بە شێوەی شەو و رۆژی نەبووە هەر بۆیە لەگەڵ یەکێک لە هاوپۆلەکانی ماڵیان بەکرێ گرتووە و تووشی چەرمەسەری زۆرهاتون هەتا لە ساڵی 1337 هەتاویدا بڕوانامەی دیپلۆم وەردەگرێت و دەبێتە مامۆستا کە لەو ساڵانەدا ناوەندی پەروەردە و بارهێنانی شاری بانە بەشێک لە ئیدارەی پەروەردەی شاری سەقز دەبێت و مامۆستا شاکری بۆ ماوەی ساڵێک ناردوویانەتە شاری بانە کە وەک مامۆستا وانە بەمنداڵانی ئەوشارە بڵێتەوە.... بەڵام خۆشەویستی و دڵڕفێنی شاری بانە و خەڵکە ڕووخۆش و بەماریفەتەکەی کارێکی وای کرد بۆ ماوەی 10 ساڵی ڕەبەق لەو شارەدا ماوەتەوە هەتا لە ساڵی 1347 دا لە کونکووری سەرانسەری بەشداری دەکات و بەهۆی وەرگێڕانی لە زانکۆی تاران شوێنی کارەکەیشی ئەگوێزێتەوە بۆ شاری تاران کە لە ماوەی ساڵەکانی 1347 هەتا 1351 لە شاری تاران هەم خوێندکار هەم مامۆستایش بوە.
شانازیەکی دیکەی بەڕێز شاکری کە میداڵی ئیفتغاری بنەماڵەکەی و کۆمەڵانی شاری سەقزە ئەوەیە کە لە دەورەی خوێندکاربوونیدا وەک یەکەم کەسی سەقزی بە ڕوتبەی یەکەمی (عولومی تەربیەتی) ئەو ساڵە لە زانکۆی تاران دەرئەچێ وبڕوانامەی فەوقە لیسانسی وەرگرتووە کە هەر ئەوساڵە لە نامەیەکدابە ژمارەی (22395، 16/1/51) لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی ئێرانەوە بۆ وڵاتی ئەمریکا ئاسانکاری بۆ ئەکرێت کە لەوێ درێژە بەخوێندن بدات، بەڵام بەداخەوە ئەو خەونەیش وەک زۆربەی هەرە زۆری خەونەکانی گەنجانی کورد لە دواینی قۆناخەکانیدا بەئەنجام نەگەیی و ناچارەن لە ساڵی 1351 هەتاویدا بە پەنج منداڵەوە نەقڵی شاری مەراغە ئەکرێت دوای ماوەیەک خزمەت لە پەروەردەی شارەکانی عەجەب شێر و بناو مەڵکەنی لەسەر ویستی خۆی لە ساڵی 1354 دا نەقڵی شاری #مەهاباد# ئەکرێت و لە ساڵی 1359 دا نەقڵی شاری سەقز ئەکرێتەوە دوای ماوەیەک مامۆستا بوون لە دەبیرستان و دانشسەرا و زانکۆی پەیام نووری شاری سەقز سەرەنجام لە ساڵی 1374 دا خانەنشین ئەکرێت.
مامۆستا محێدین شاکری پەڕتووکێکیشی لە ڕوانگەی دەروون ناسیەوە نووسیوە بە ناوی (تابشی از یک گوهر) کە هەتا ئێستە هەروا لە سووچێکی ژوورەکەیدا ماوەتەوە و بە هیوایە لەم ساڵانەدا ئەگەر بوار ببێت چاپ وبڵاوی کاتەوە.