图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,435
图片 105,695
书籍 19,153
相关文件 96,398
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
یانەی وەرزشی هەولێر
小组: 缔约方组织 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یانەی وەرزشی هەولێر

یانەی وەرزشی هەولێر
یانەی وەرزشیی ھەولێر، یەکێکە لە یانە بەناوبانگەکانی ئێراق و کوردستان، دەکەوێتە شاری ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستان_ئێراق، یانەی ھەولێر لە ساڵی 1968 دامەرزاوە کە تیاییدا ھەریەکە لە یارییەکانی تۆپی پێ و تۆپی دەست و تۆپی بالە و بەرزکردنەوەی قوورسایی و گۆڕەپان و مەیدان بۆ کوران و کچان و پایسکیلسواری و بادمنتون (ڕیشە) و پێشوو یاری شەترەنج ئەنجام دەدرێت، یانەی ھەولێر یاریگەیەکی نێودەوڵەتیی ھەیە بە ناوی شەھیدی وەرزشوانانی کوردستان #فرانسۆ هەریری# و لە ھەمان کاتدا ھۆڵێکی وەرزشیی ھەیە ھەمان ناو لەخۆ دەگرێت و نەخۆشخانەیەکی وەرزشی کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی وەرزشوانانی ھەیە.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ھەولێر لە ڕووی دارایی و دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکان ھەولێر پشتگیرییەکی تەواوی ئەم یانەیە دەکەن. ھەولێر یانەیەکی جەماوەرییە، ھاندەرێکی زۆری ھەیە لە کوردستان، لە ھەموو کاتێکی خۆشی و ناخۆشی پاڵپشتی ئەم یانەیە دەکەن، بەڵام دوای چەندین یاری بەدەستنەھێنانی ئەنجامی باش یانەی ھەولێر و سووکایەتی پێکردنێکی زۆر لەلایەن ھاندەری یانەکانی خواروی ئێراق لە 16-12-2016 یانەی ھەولێر کشانەوەی خۆی لە خولی ئێراقی ڕاگەیاند. دواتر لە لە 20-08-2018، دوای بردنەوەی لە یانەی دیفاع مەدەنی بە ئەنجامی (4-0) بەفەرمی سەرکەوتەوە بۆ خولی نایابی ئێراقی بۆ وەرزی 2018-2019.

$دەستکەوتەکان لە تۆپی پێ$
لە یاری تۆپی پێ یانەی وەرزشی ھەولێر چەندین دەستکەوتی مێژوویی بە دەست ھێناوە لەوانە:
چوار جار خولی نایابی ئێراق.
سێ جار خولی نایابی کوردستان.
دوو جار بەدەست ھێنانی پلەی دووەم لە جامی یەکێتی ئاسیا 2012-2014.
دوو جار پلەی یەکەم لە خولی پلە یەکی ئێراق.
یانەی ھەولێر بووە یەکەم یانە لە ھەرێمی کوردستان و ئێراق کە یاریزانی پیشەگەر بھێنێتە ڕیزەکانی ھەریەک لە (ئیسماعیل و بۆکینای سینیگالی) و (سامۆرایی کینی) و (بۆرخا و خۆرخێی ئیسپانی)
یانەی ھەولێر چوار جار بووەتە پاڵەوانی خولی نایابی ئێراقی (کە سێ جاریان لەسەر یەک بووە) ، و ھەروەھا یانەی ھەولێر چەندین جار بەشداری پاڵەوانییەتی جامی یەکێتی ئاسیایی دا کردووە کە دووجار پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە کە لە ساڵانی 2012، 2014 بووە، یانەی ھەولێر لە خولی نایابی کوردستانیش بەشدارە کە سێ جار بووەتە پاڵەوان…

$گۆڕەپان و مەیدان$
یاری گۆڕەپان و مەیدان یاریزانە پاڵەوانەکانی ئەم یانەیە بوونە ئەستێرەی سەرەکی ھەڵبژاردەی ئێراق لە گۆڕەپان و مەیدان بە تایبەتیی لە دوایین پاڵەوانییەتی یانەکانی عەرەبی کە لە ئوردن بەڕێوەچوو و ھەروەھا لەپاڵەوانییەتی عەرەبی کە ھەڵبژاردەی ئێراق بەشداریی تێیدا کرد بوو، کچە زێڕینی یانەی ھەولێر (گوڵستان مەحموود) توانی دوو ملوانکەی زێڕ بە دەست بھێنێت، ھەروەھا لەپاڵەوانییەتی ئاسیا لە ھۆڵی داخراو کە لە ڤێتنام ئەنجام درا، کچە زێڕینی شاری ھەولێر (گوڵستان مەحموود) توانی ملوانکەی زیو بە دەست بھێنێت و لە ھەمان کاتدا دوای 25 ساڵ توانی ژمارەی پێوانەیی ئێراقی بشکێنێت،

$بەرزکردنەوەی قوورسایی$
یانەی ھەولێر لە کاتی دامەزراندنییەوە تا ئێستا 2023 لە زۆربەی یارییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستانی ئێراق چەندین دەستکەوتی بەدەست ھێناوە، لە یاری بەرزکردنەوەی قوورسایی بە تێکڕای مێژوو چەندین ئەستێرەی یانەی ھەولێر لە ھەڵبژاردەکانی ئێراق وەرگیراون، لە ھەمان کاتدا یانەی ھەولێر لە چەندین پاڵەوانییەتی نوێنەرایەتی ئێراقی کردووە بە تایبەتیی لەپاڵەوانییەتی یانەکانی عەرەبی کە لە ئوردن لە ساڵی 2006 ئەنجام درا کاتێک توانیان پلەی سێیەم لەم پاڵەوانییەتییە بە دەست بھێنن و ھەروەھا ئەستێرەی یانەی ھەولێر لە بەرزکردنەوەی قوورسایی (سوارە محەمەد پیربال) پاڵیوارو بوو بۆ بەشداریکردن لەپاڵەوانییەتی ئۆڵۆمپیادی پەکین.

$شەتڕەنج$
لە یاری شەترەنج کە پێشتر یارییەکی سەرەکی بوو لە یانەی ھەولێر، تێیدا نوێنەرایەتیی ئێراق کردووە لە چەندین پاڵەوانییەتی عەرەبی و ئاسیایی، لە ساڵی 2001 نوێنەری ئێراق بوو لەپاڵەوانییەتی عەرەبی بۆ یانەکان کە تێیدا توانیان پلەی دووەم بە دەست بھێنن بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ خاوەن پلەی یەکەمی ئەم پاڵەوانییەتییە، لە ھەردوو یاری تۆپی بالە و تۆپی دەست دوای ئەوەی توانیان بۆ چەندین جار خولی ئێراق بە دەست بھێنن، لە ھەمان کاتدا بەشدارییان لەپاڵەوانییەتییەکانی عەرەبی و ئاسیایی کردووە.

$پایسکیلسواری$
لە یاریی پایسکیلسواری یانەی ھەولێر چەندین نازناوی بە دەست ھێناوە و چەندین ساڵ پاڵەوانی ئێراق و کوردستان بووە و ھەروەھا بەشداریی لەپاڵەوانییەتی یانەکانی عەرەبی کردووە.

$دەستەی کاڕگێڕی یانەی #هەولێر#$
دکتۆر وەلید عارەب، سەرۆکی یانە
سەڵاحەدین سیامەند، جێگری سەرۆکی یانە
تەھا قادر، سکرتێری یانە
ئاڵا دێدەوان، ئەمینداری دارایی
#سەفین کانەبی# ، ئەندام
#دیدار حامد# ، ئەندام
بێجان ئیبراھیم، ئەندام
پشتیوان شبیب، ئەندام
ڕێبین ڕەمزی، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی یانەی ھەولێر
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览5,997
HashTag
来源
相关文件: 1
挂钩项目: 59
传记
图像和说明
库尔德文件
文章
Active: Yes
城市: 埃尔比勒
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
组织: 体育
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 18-12-2008
此产品最近更新( زریان عەلی ):05-08-2023
URL
此产品已被浏览5,997
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.120 KB 08-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,435
图片 105,695
书籍 19,153
相关文件 96,398
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!