رێکخراوێکی ناحکومی بێلایەن و سەربەخۆیە. وەک لە ناسنامەکەیدا هاتووە، بڕوای بە چەسپاندن و ڕێزگرتنی بنەماکانی مافی مرۆڤ هەیە.
مێژووی دامەزراندن: شەشی تشرینی یەکەمی 2002 لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە.
چالاکییەکانی: ئەم ڕێکخراوە پڕۆژەی کۆکردنەوە و دەستەبەندیکردنی ئەو بەڵگەنامانەی ئەنجام داوە کە لە دژی سەرانی ڕژێمی پێشوو هەن، ئەمەش لەڕێی چەند چالاکییەکەوە لەوانە: بەستنی وۆرکشۆپ لەم بارەیەوە، پێکهێنانی گرووپگەلێک کە بە گرووپی فشار ناودەبرێن و ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی دەگرنە خۆیان و داوای دادگاییکردنی سەرۆکی پێشوو سەددام حوسێنیان کرد. چونکە ڕێکخراوەکە لە کۆمەڵێک پارێزەر و مافناس پێکهاتووە، بۆیە کۆمەڵێک پڕۆژەی وشیارکردنەوەی لەبارەی مافەکانی مرۆڤەوە جێبەجێ کردووە و وەک چاودێریش بەسەر هەڵبژاردنە پەڕڵەمانییەکانی ساڵی 2005 وەستاوە.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,737 مرة