ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی 1994 دامەزراوە و بە ژمارە 631 لە 16ی نیسانی 2001 لە لایەن دەزگا پەیوەنددارەکانی حکومەتی هەرێم تۆمارکراوە. نووسینگەی سەرەکی لە شاری سلێمانییە و لقێکی لە پارێزگای کەرکوو هەیە.
چالاکییەکانی ڕێکخراو: ژمارەیەک پڕۆژەی بچووک و وۆرکشۆپی ئەنجامداون و چەندین دەستەی لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی بازرگانی بچووک ڕاهێناون، کە بڕێک پارەی بەسەر بەشداریکەران لە شێوەی گرووپی جیاجیادا دابەش کردووە، کە هەر دەستەیەک پارەکەی لە پڕۆژەیەکدا بخاتە کار و لە کۆتاییشدا دەرەنجامەکانی لەگەڵ تەواوی بەشداربووان بخاتە باس و گفتوگۆوە.