رێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆیە، ئامانجی سەرەکی نەهێشتنی توندوتیژیی لە دژی ئافرەتە.
شوێن: سلێمانی
مێژووی دامەزراندن: ساڵی 2000 دامەزراوە و لە ئایاری 2001یش لە شاری سلێمانی تومارکراوە.
چالاکییەکانی کۆمەڵە: ژمارەیەک وۆرکشۆپ و کۆنگرە و پڕۆژەی سازداون، گرنگترینیان پڕۆژەی "چاودێریکردنی مافەکانی ئافرەتان" بە بەمەبستی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی مافی ئافرەتان و کردەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان لە هەموو بوارەکان و دەزگا جیاجیاکان. ئەم ڕێکخراوە هەروەها پەناگەیەکی بۆ ئەو ئافرەتانە کردۆتەوە کە دووچاری هەڕەشەی "تاوانەکانی شەرەف" دەبنەوە و لە بەرهەمهێنانی چەندین بەرنامەی ڕادیۆیی لە هەرێمدا بەشداری کردووە، کە تیدایدا گرفتەکانی ئافرەت دەخرێنە ڕوو و هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەریان بۆ دەدرێت.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 9,221 مرة