ناوەندی هەڵەبجە دژ بە ئەنفالکردن و جینۆسایدی گەلی کورد-چاک، ناسراو بەناوەندی چاک
- لە
06-01-200206-01-2002 بە بانگەوازێک بە ناوی کەمپینی هەڵەبجە و ئەنفال ڕاگەیەنرا و لە ژووری پێشکەوتنخوازانی پاڵتاکەوە دەستبەکار بوو.
- لە ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ گۆڕا بۆ ناوەندی چاک، پەیڕەو پڕۆگرامی بۆ داندرا.
- لە پرۆسەی دادگایی نزار خەزرەجی چالاکانە پشتیوانی لە کۆمیتەی بە دادگایی گەیاندنی نزار خەزرەجی کردووە و ئەندامی لە کۆمیتەکە هەبووە.
- چالاکانە بەشداری پرۆسەی دادگایی فرانس ڤان ئانراتی کردووە سکاڵاکەری ئامادە کرد، شایەدحاڵی دۆزییەوە، دۆکۆمێنتی زۆری دا بە دادگا، خۆپیشاندانی ئامادە کرد،......
- سکاڵای لە سەر وەفیق سامەڕائی تۆمار کردووە لە 6-12-2006، ناوبراو بەهۆیەوە عێراقی بەجێهێشت.
- بۆ یەکەمجار یادی قاڕنێ، سەردەشت، عامودای کردۆتەوە.
- بۆ یەکەمجار لە ئەوروپا تەکانی دا بە یادکردنەوەی ئەنفال.
- ساڵانە بە بەرفراوانی یادی هەڵەبجە دەکاتەوە.
- چالاکترین ڕێکخراوی کوردییە و ئەندامی لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەیە.
- لە 22-09-2007 گروپێکی لێ جیابوەو هەر بە هەمان ناو کاردەکەن و ماڵپەڕێکیان هەیە بە ناوی www.chak.info
- ئەندامی زۆر ڕێکخراوی جیهانییە.
- لە زۆربەی وڵاتان کۆمیتە و نووسینگەی هەیە.
- دوو مالپەڕ و ڕۆژنامەیەکی هەیە بە ناوی نگرە سەلمان.
- www.chak.be www.chaknews.com
- لە پرۆژەیدایە گۆڤارێک ساڵانە بە زمانی ئینگلیزی لەسەر پرسی ژینۆساید بە ناوی کوردۆساید دەربکات.
- پارێزگاری لە مافی مرۆڤ و بنیات نانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستان دەکات.
- پاشکۆی هیچ ئایدۆلۆژیا و پارتێکی سیاسی نییە، کوردستانیانە هەڵوێست وەردەگرێت، بەردەوام بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان چالاکی دەنوێنێت.
- دەستپێشخەر بووە لە زۆر دۆسییەی هەستیار، کاریگەری لە بواری پرسی ژینۆساید و یەکێتی نەتەوەیی لەسەر ئاستی کۆمەڵگا هەبووە.
- تاکو ئێستا دوو کۆنگرەی بەستووە لە یۆنی 2006 و دیسەمبەری 2007، خۆی بۆ کۆنگرەی سێیەم ئامادە دەکات.